حزبی شیوعی کوردستان و پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، جەختی لەسەر دەکەنەوە، پاڵپشتیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەو یەکدەنگیەی کە بینرا، ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت کە هەمیشە بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەتوانرێت ئامانجەکان بەدەست بێت


ئەمرۆ سێشەممە ١٧/٢/٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر  هاورێیان ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و بابا عەلی جەباری و سوبحی مەهدی و نعمت مەعروف ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بابا علی جەباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئومید محەمەد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی پێشوازیان کرد لە شاندێکی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان کە پێکهاتبو لە باپیر کاملا سکرتێری گشتی وسەید عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەحمەد ئیبرایم ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و رزگار رسول ئەندامی ئەنجومەنی گشتی.

لە دیدارێکی دۆستانەدا، هەردوولا بە دوورو درێژی بارو دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
هەردوولا جەختیان لەسەر کردەوە، کە پێشهات و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە، ئەبێت خوێندنەوەی جددیان بۆ بکرێت و بە هەند وەربگیرێت.
بە گرنگیان زانی لەم بارودۆخەدا، ناوخۆی هەرێمی کوردستان یەکبخرێتەوەو بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر ئەگەرێک پێویستمان یەکڕێزی و یەک هەڵوێستی دەبێت.

پاڵپشتیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەو یەکدەنگیەی کە بینرا، لەلایەن هەردوولا بەرز نرخێندراو جەختیان لەسەر کردەوە، کە هەمیشە بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەتوانرێت ئامانجەکان بەدەست بێت

لە تەوەرێکی دیکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوانیان کردەوە.

No photo description available.

No photo description available.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا