
ئیرێن هێرناندێز ڤێلاسکۆ*
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
لەوکاتەدا، چەمکێک نەبووبۆ دەربڕینی تاوانی گەورە و ترسناکی نازییەکاندژی جولەکەکان. مەزەندەدەکرێتشەش ملیۆن ژن، پیاو و منداڵ، دوو لەسەر سێی جولەکەکانی ئەورووپای بەر لە شەڕی دووەمی جیهان لەناوبرابن.
تووێژینەوەکەی لێڤی ستۆن، مامۆستای بیرکاری زانستگەی تەلئەبیب، دەریدەخات تەنیا لەمانگەکانی ئاب و ئەیلول و ئۆکتۆبەری ساڵی١٩٤٢دا، مانگانە نزیکەی نیوملیۆن جولەکەیان لەناوبردووە، واتا ڕۆژانە پازدەهەزارکەس. جگەلەوە، چەمکێکی پڕبەپێستیئەو کوشتارە سیستماتیک و پیشەسازییە نەبوو کە تا ئەوکاتە بێوێنەبوو.
یەهودا باویەر، مێژوونووسی ئیسرائیلی و شارەزا لە هۆلۆکۆست، دەڵێت: «شتێکی بێوێنە و ترسناک ڕوویدا. بۆیەکەمجار لەمێژووی خوێناوی مرۆڤایەتی و وڵاتێکی مۆدێرنی دڵی کیشوەرێکی شارستانیەت، بڕیاردرا ئەندامانی کەمینە نەتەوەیەک دوای ناونوسودیاریکردنیان، لەژینگەکەیان دووربخرێنەوە. سەروەت و سامانیان زەوت بکرێت ودوای زەلیلکردن، ببرێنە کەمپەکان و لەناوببرێن.»
جینۆساید
دواجار “تاوانە بێناوەکە”، بەهۆی ئیرادەو بەردەوامی جولەکەی پۆڵەندی (ڕافائیل لێمکین) ناونرا “جینۆساید”، وەرگیراو لەوشەی یۆنانی “جینۆس” واتا ڕەگەز، خەڵک و پاشگری لاتینی “cide”، واتا کوشتن. «جینۆساید» بەواتای“لەناوبردن یان قڕکردنی سیستماتیکی کەمینەنەتەوەیەک بەهۆی ڕەگەز، نەژاد، ئایین، سیاسی یان نەتەوە”.
ڕەفائێل لێمکین
لە ساڵ١٩٠٠ لەشاری بێزۆدنۆ (بەشێک لەئیمپراتۆری ڕووسیە، ساڵی١٩١٩پۆڵانداو ساڵی١٩٤٥ بیلاڕوسیا) هاتەدنیا، مێژوویەک چارەنووسی دیاریدەکات، ١٥ی ئازاری ساڵی١٩٢١. ئەوڕۆژە لە بەرلین گەنجێکی ئەرمەنی تەڵعەت پاشای وەزیری ناوخۆی عوسمانی و سەرکردەی (جمعیت اتحاد و ترقی)یلەبازاڕ کوشت، چونکە بە بەرپرسیاری کوشتنی خێزانەکەی بەبڕیاری لەناوبردنی ئەرمەنییەکانی لە ساڵی١٩١٥ دەزانی، کە بەگوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، تا ساڵی١٩٢٣ نزیکەی نیوملیۆن قووربانی بوو.
دادگایی گەنجەکە
لەوکاتەدالێمکین تەمەنی بیست ساڵ بوو. ٨٨٥ کیلۆمەتر دوور لە بەرلین دەژیا وزمانی دەخوێند، بەڵام کاتێک دادگاییکردنی گەنجە ئەرمەنییەکە دەستیپێکرد (دۆسیەکە بێتاوانی دەرخست) و وردەکاریی جینۆسایدەکە دەرکەوت، ڕاچڵەکی. بڕیاریدا دەستبەرداری زمان بێت و خۆی بۆ یاسا تەرخان بکات.
ڕەفائێل لێمکین لەبەشێک لەژیاننامەکەیدا کە بڕیاربوو بڵاونەبێتەوە، نووسیبوی: «تێگەیشتم دەبێت جیهان یاسایەک دژی جینۆسایدی نەژادی یان ئایینی دەربکات.»لەوکاتەوە ژیانم بۆئەم ئامانجە تەرخانکرد: دەرکردنی یاسایەکی نێودەوڵەتی بۆ ئیدانەکردنی جینۆساید، بەناوی دادپەروەری جیهانییەوە.
لێمکین لەتەمەنی دوازدەساڵیکە ڕۆمانی «بۆکوێ دەچی» هێنریک سیێنکیڤیچیخوێندەوە، وشەی جینۆسایدیبینی. بەتایبەت کە مەسیحییەکان فڕێدەدرێنە بەردەم شێرەکان. لەسەرەتادا و لەبەر نەبوونی زاراوەیەکی دیاریکراو،لێمکین بە جینۆسایدی دەوت:“تاوانی بەربەرییەت”، واتە “کردەی قڕکردن” بەهۆکاری “سیاسی و ئایینی”.
ڕەفائێل لێمکین لە دۆکیۆمێنتێکدا کە لە ساڵی١٩٣٣ بۆ کۆنفرانسی یاسای تاوانەکانی مەدرید ئامادەی کردبوو، وتی: «کاتێک نەتەوەیەک لەناودەبرێت، باری کەشتییەک لەناونابرێت، بەڵکو بەشێکی گەورەی مرۆڤایەتی و میراتی ڕۆحی هاوبەشیکردنیمرۆڤایەتی لەناودەبرێت»، بەڵام نەیتوانی بەشداری کۆنفرانسەکە بکات، چونکە دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا ئامادەنەبوون هیتلەر توڕە بکەن، کە پێشتر لە ساڵی١٩١٩دا نووسیبووی دەبێت “پرسی جولەکەکان” لەڕێی بەیەکجاری لەناوبردنی جولەکەکانی ئەوروپا و پلاندانانی وردەوە چارەسەربکرێت، ڤیزەیان پێنەدا بۆ گەشتکردن بۆ ئیسپانیا.لە کاتێکدا لێمکین یاساناسێکی زۆر دیار و جێمتمانە بوو.
ڕاکردن لە پۆڵەندا
بارودۆخی پۆڵەندا بۆ لێمکین وەک جولەکەیەک سەختتر بوو، بەتایبەت کە نازییەکان لە ساڵی١٩٣٩ وڵاتەکەیان داگیرکرد. لێمکین توانی لەپۆڵەنداو لەوچارەنووسە ترسناکە ڕابکات چاوەڕوانی بوو. دایکوباوکی نەیانتوانی ڕابکەن و لەکەمپی مەرگی ئاوشڤیتز کوژران. بەکورتی، لێمکین ٤٩ ئەندامی خێزانەکەی لەهۆلۆکۆست لەدەستدا.لێمکین چووە ئەمریکا،لە زانینگەی دوک لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور وانەبێژبوو، هاوکات بەدەنگی بەرز و توند هۆشداری لە تاوانەکانی نازییەکان دەدا.
لە ساڵی١٩٤٤دا کتێبی “میحوەری دەسەڵات لەئەوروپای داگیرکراو” بڵاودەکاتەوە، کە باسی تاوانی نازییەکان دژی جولەکەکان دەکات و بۆ یەکەمجار وشەی «جینۆساید» بۆ ئەو تاوانە بەکاردەهێنێت، بەڵام «جینۆساید» تەنیا ناوێکبوو بۆشتێک کە تاو ئەوکاتە بێناو بوو. تەقەلای زۆری لێمکین بۆ بەفەرمی ناسینی تاوانی کۆمەڵکووژی بوو لە یاسای نێودەوڵەتیدا.
هەوڵدان بۆ یاسایەک
لە تشرینی دووەمی ساڵی١٩٤٥ لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا،سەرۆک و هاوکارانی ڕژێمی نازی دادگاییکران. دادوەرەکان وشەی «جینۆسایدیان» بەکارهێنا، بەڵام لە۱۹۰لاپەڕەی بڕیاریکۆتایی دادگادا، ناوی نەهات. هەر ١٨ تۆمەتبار لەدادگای نۆرنبێرگ بەتاوانی دژی مرۆڤایەتی سزادران، نەک جینۆساید. لێمکین وتی: “تاریکترین ڕۆژی ژیانم بوو”، بەڵام دوای ساڵێک و لەکانونی یەکەمی ساڵی١٩٤٦، ڕێکخراوی نەتەوەکان کە تازە دامەزرابوو، بڕیاری ٩٦ی پەسندکرد. بۆ یەکەمجار لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا ئاماژەی بە «تاوانی جینۆساید» کرد،واتە «نکۆڵیکردن لەمافی کەمینە مرۆییەکان وەک کوشتن، نکۆڵی لەمافی ژیانی تاکێک دەکات.»
ئەنجامگیری
«نەتەوە یەکگرتووەکان جەختدەکاتەوە جینۆسایدلەیاسا نێودەوڵەتییەکانداتاوانە و جیهانی نوێ ئیدانەی دەکات،دەبێت تاوانباران و دەستبارانیان سزابدرێن.»لە ساڵی ١٩٤٨، نەتەوە یەکگرتووەکانو وڵاتانی ئەندامڕێککەوتننامەی ڕێگری و سزادانی تاوانی جینۆسایدیانپەسندکرد. دادگای نێودەوڵەتی (بەرزترین دامەزراوەی دادوەری ڕێکخراوی نەتەوەکان کە ساڵی١٩٤٥ لە لاهای دامەزرا) بەرپرسیاربوو لە لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی جینۆساید.
لێمکین، ژیان و بوونی بۆ لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە تەرخانکرد و لەتەمەنی ٥٩ساڵیدا بەسەکتەی دڵ مرد.
* هەواڵنێری تایبەتی بیبیسی.
bbc