
حزبی شیوعیی كوردستان بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکان و و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ههرێمی كوردستنان لایهنه سیاسییهكان كۆ دهكاتهوه
ڕۆژی چوارشهممه، 11/3/2026، له بارهگای مهكتهبی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستان له ههولێر، بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ههریمی كوردستان، حزب و لایهنه سیاسییهكانی ههریمی كوردستان كۆبونهوه و لهمبارهوه ڕاگهینراوێكیان بڵاو كردهوه.
دهقی ڕاگهیهنراوهكه:
راگەیەندراوی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان
سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئایندەی هەرێمی کوردستان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان..
رای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی..
ئەمڕۆ لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان رێکەوتی ١١ ئازاری ٢٠٢٦ کە هاوکاتە لەگەڵ ئازادکردنی شاری هەولێر لە راپەڕینی بەهاری ١٩٩١ کۆبووینەوە بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان. پەیامی راگرتنی شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ و دانوستان، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێککەوتین:
١. پاراستنی قەوارەی هەرێم و بێلایەنی:
جەخت دەکەینەوە لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بێلایەنی لە ململانێکاندا وە ستراتیژێکی نەگۆڕ بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نەتەوەیی.
٢. کاراکردنەوەی پەرلەمان:
کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک بەرزترین مەرجەعی یاسایی و نوێنەری راستیقینەی ئیرادەی گەل، دەبێت ببێتە چەقی بڕیارە چارەنووسسازەکان، کە وێنەیەکی ئاشکرا دەربارەی هەڵوێستی هەرێم بگریتەبەر بۆگەیاندنی پەیامی ئاشتی.
٣. پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد:
پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستوور و بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی پیادەبکرێت. حکومەتی فیدراڵ و هەرێم هەماهەنگ بن بۆ پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی.
٤. خزمەتگوزاری:
پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەولەویەتی کارەکانیان بۆ باشکردنی بژێوی خەڵک و دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێداویستییەکان بێت و ڕێگری لە گرانبوونی نرخ لە بازارەکاندا بکات.
٥- پێویستە کۆبوونەوەی لوتکە حزبه سیاسییەکان ئەنجامبدریت سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان.
٦- پێویستە میدیا بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکاندا بکات.
لایەنە سیاسییەکانی کوردستان:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
کۆمەڵی دادگەری کوردستان
پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەرەی گەل
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
بزوتنەوەی دیموکراسی ئاشوری
هەولێر
١١ئازاری ٢٠٢٦

