
کۆبانی - گۆڕەپانی شەهید عەگید
ئەمڕۆ بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات، نوێنەرانی دامەزراوەکانی بەڕێوبەری خۆسەر، پارتە سیاسییەکان، کۆنگرەی ستار و ڕێکخراوەکانی ژنان، مەراسیمێکی شکۆدار بۆ ماتەمینی شەهیدانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شەڕڤانانی هەسەدە بەڕێوەچوو.
ئەم شەهیدە قارەمانانە لە ئەنجامی بەرخودانی بێوێنەی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، گیانی خۆیان فیدا کرد.
مەراسیمەکە لە لایەن ئەنجومەنی ماڵباتی شەهیدان لە ژێر چادری ماتەمینیدا لە گۆڕەپانی شەهید عەگید ڕێکخرابوو، تێیدا جەخت لەسەر بەردەوامی ڕێبازی شەهیدان و پشتیوانی بۆ بەرخودانی گەل لە بەرامبەر هێرشەکان کرایەوە.