
شارەزایەكی كەشناسی بڵاویكردەوە ئەمڕۆ شەممە لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم تاوەباران دەبێت و پلەكانی گەرماش یەك دوو پلە دادەبەزن.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ شەمە لە کاتەکانی بەیانیەوە دۆخێکی ناجێگیری کەش لەناوچەکە دەستپێدەکات سەرەتاش لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆکەوە پاشان لە نێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو ناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەرین و گەرمیانیش دەگرێتەوە.
ئەو پسپۆرە ئاماژە بەوە دەکات، بەگشتی ئەگەری تاوە باران و چالاکبوونی هەورە بروسکەی توند ئەبێت لەهەندێ ناوچەشدا بەدیاری نەکراوی تاوە تەرزە و بارانی بەهێز ئەبارێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ، لەوانەیە لەهەندێ شوێنیشدا هیچ بارانێک نەبارێت و بەگشتی تاو تاوە حاڵەتەکان و رێژەکان ناجێگیر ئەبن و دیاریکراونین.
لە بارەی پلەی گەرماوە ئاراز جەبار دەڵێت" پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٢ تا ٣ پلە نزمدەبنەوە، بای باشوری رۆژهەڵات چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥-٣٠کم/ک لەگەڵ ئەگەری حاڵەتی دابەزینی بای بەهێز لەهەورەکان (ریاح هابگە) ، کاریگەری ئەم ناجێگیریە لەناوچەکانی سنوری دهۆک و هەولێر لە ئێوارەوە کۆتای پێدێت، لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجە و بەگشتی رۆژهەڵاتی هەرێم تا کاتەکانی شەو بەردەوامی ئەبێت پاشان کۆتای پێدێت و کەش جێگیر ئەبێت.