
ئەمڕۆ شەممە ١٤/٢/٢٠٢٦،مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان، لە مەراسیمێکی شایستەدا،١٤ی شوبات ڕۆژی شەهیدی شیوعی بەرز ڕاگیرا.
لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی ژمارەیەک لە حزب و لایەنە سیاسی و دەزگا فەرمیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەسایەتی شارەکە و ژمارەیەکی بەرچاو لە خانەوادەو کەسوکاری شەهیدان و هاوڕێیان و دۆستان و خەڵکی شارەکە ئامادەبوون.
دوای چەند ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حزب و گەلەکەمان، ووتاری مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان و محەلی کەرکوکی حزبی شیوعی عێراق ، خوێندرانەوە
هەروەها مەراسیمەکە، خوێندنەوەی کۆمەڵێک شیعرو ووتنەوەی سرودی تێیدا خوێندرایەوەو پێشکەشکرا
لە کۆتایشدا، قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بەژمارەیەک لە خانەوادەی شەهیدانی حزب.



