
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧-١٢- ٢٠٢٥ مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، بە ئامادەبوونی هاوڕێ ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و سوبحی مەهدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی لیژنەی ڕێکخستنی ناوەندیی،کۆبونەوەیەکی فراوانی بەشێک لە کادیرانی مەڵبەند بۆ هەڵسەنگاندنی دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا.
لە کۆڕەکەدا باس لە کۆی پرۆسەکە کرا و گفتوگۆ لەسەر هەموو لایەنەکانی هەڵبژاردن کرا.


