
لە مزگەوتێکی شاری سلێمانی ووتاربێژی مزگەوتێک هێرش دەکاتە سەر کوردانی ڕۆژاوا، بە هۆیەوە شەڕێکی گەورە دروست دەبێت.
بەپێی زانیاریەکانی ڕێگای کوردستان، لە کاتی ووتاری هەینیدا، ووتاربێژی مزگەوتی بەختەوەری لە گەڕەکی ڕاپەڕینی ، شاری سلێمانی هێرشی کردووەتەوە سەر هێزەکانی سوریای دیموکراتی( هەسەدە) و پارتی کرێکارانی کورد ستان (پەکەکە)و بە کافریان ناو دەبات و بێ ڕێزیان بەرانبەر دەکات، بەڵام نوێژخوێنان ووتارو هێرشەکەی ووتار بێژەکەیان پێ قبوڵ نەکراوەو شەڕ لەنێوان نوێژ خوێنان و ووتاربێژەکە ڕوویداوە ، بەپێی زانیاریەکان نوێژ خوێنان دوای ئەوەی بەتوندی بە بۆکس و پێ لەقە لە ووتاربێژەکە دەدەن، مزگەوتەکەیان جێهێشتووە.