
بەهۆی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا بە شێوازێکی نەشیاو باسی تەرمی کچە شەهیدێک دەکات، ژمارەیەک پارێزەر لە شاری سلێمانی ڕێکاری یاساییان دژی مەلا مەزهەر خۆراسانی گرتەبەر و جەخت دەکەنەوە کە شکۆی شەهیدان هێڵی سوورە و هەرگیز ڕێگە نادەن بە زمانی زبر سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی خێزانی شەهیدان و ئادابە گشتییەکان بکرێت.
هاوکات تۆڕی هەشتی مارس بە توندی دەێتە دەنگ و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم جۆرە لێدوانانە سوکایەتییەکی ڕاستەوخۆیە بە ئیرادەی ژنان و شەرەڤانان و هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی ڕق و کینە لە ناو کۆمەڵگەدا، بۆیە داوا لە داواکاری گشتی دەکەن دەستبەجێ ناوبراو ڕاپێچی دادگا بکات و سزایەکی دادپەروەرانە بدرێت تا چیتر شکۆی ژنان بۆ مەرامی تایبەت و بیرکردنەوەی دواکەوتووانە بەکارنەهێندرێت.
پێویستە یاسا سەروەر بێت بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لەو گوتارانەی برینی کەسوکاری شەهیدان و مرۆڤدۆستان دەکولێننەوە.