
فەرماندەی گشتی (هەسەدە) ڕایگەیاند ، گرفتێکی گەورە لەبەردەم تێکەڵکردنی هێزەکانمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری سوریادا هەیە، چونکە ئێمه کەتیبەی ئافرەتانمان هەیە، بەڵام وەزارەتی بەرگری سوریا هیچ کەتیبەیەکی ئافرەتانی نییە،
لەمیانەی دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست":ی ئیسرائلی، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت سەر لەنوێ سوریا بکاتەوە بە سوریای بەهێز، بۆ ئەم مەبەستەش پێویسته پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی هەسەدە بکات، هاوکاری ئەمریکاش بۆ بەدیهێنانی نا ناوەندی دەسەڵات لە سوریا زۆر پێویستە.
لەبارەی تێکەڵکردنی هێزەکانی (هەسەدە )لەگەڵ وەزارەتی بەرگری سوریا، مەزڵوم عەبدی ووتی، 100 هەزار سەربازمان هەیە، لەوانە 70 هەزار جەنگاوەر و 30 هەزار پۆلیس و ئاسایش ، کە بەرپرسن لە پاراستنی ناوچەکانمان ، گرفتێکی گەورەش لەبەردەم تێکەڵکردنی هێزەکانمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری سوریادا هەیە، چونکە ئێمه
کەتیبەی ئافرەتانمان هەیە، بەڵام وەزارەتی بەرگری سوریا هیچ کەتیبەیەکی ئافرەتانی نییە، ئێمەش بەهیچ جۆری ئامادە نین جەنگاوەرە ئافرەتەکانمان لە هێزەکانمان جیا بکەینەوە یاخود دووریان بخەینەوە،
عەبدی ووتیشی ، هێزەکانی ئێمە تەواوی پێکهاتەکان ، کورد، عەرەب، مەسیحی لە خۆ دەگرێت..