
کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، نوێترین زانیاری سەبارەت بە شەڕو ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع و هێزەکانی سوریای دیموکراتی بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی( هەسەدە)، پێکدادانی سەخت لە نێوان هێزەکانیان و گرووپە چەکدارەکانی ئەحمەد شەرع بەردەوامە، ئەو گرووپانە ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەیان پێشێل کردووە و لە کاتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی کشانەوەدا ناپاکیان لە هێزەکانیان کردووە. پێکدادانەکان ئێستا لە هەردوو میحوەری "دەبسی عەفنان" و دەوروبەری شاری "ڕەسافە" بەردەوامن.
هەروەها گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای شاری ڕەققە بەر شاڵاوێکی بەردەوامی تۆپباران و موشەکباران کەوتوون و تێیدا چەکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێن.
(هەسەدە ) جەختی لەسەر کردووەتەوە کە هێزەکانیان سەرقاڵی پێکدادانی سەخت و قارەمانانەن و بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشە ناپاکەکان، هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوون لە بەهێزکردن و توندو تۆڵکردنی هێڵەکانی بەرگری و ئامادەباشیی تەواو بۆ ڕووبەڕووبوونەوە.