
ماڵپەڕی ئەکسیۆس، بڵاوی کردەوە کە ئەندامانی باڵای کابینەی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی
ئەمریکا، کۆبوونەوەیەکی نهێنییان لە شوێنی حەوانەوەی سەرۆکایەتی لە کامپ دەیڤد ئەنجامداوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی داهاتوو سەبارەت بە جەنگ لەگەڵ ئێران و ململانێی نێوان عەرەبستانی سعودیە و حوسییەکان لە یەمەن.
ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە گواستوویەتیەوە کە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەرپەرشتی و سەرۆکایەتی ئەو کۆبوونەوەیەی کردووە.
