
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە پێگەکانی کۆگاکردنی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەگەڵ دامەزراوەکانی ڕاداری کەناراوەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
سێنتکۆم جەختی کردووەتەوە کە ئەم هێرشە وەک وەڵامدانەوە و تۆڵەیەک بووە بۆ ئەو هێرشە درۆنییەی ئێران لە ٢٥ی حوزەیراندا ئەنجامی دا؛ کە تێیدا کەشتیی بارهەڵگری (M/V Ever Lovely) کردبووە ئامانج، کە بە ئاڵای سەنگاپوورەوە لە گەرووی هورمز لە کەناراوەکانی عومان دەچووە دەرەوە.
