🔻هێز لە عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و سعودیە هۆشداریی توندی دایە عێراق.
🔻پیلان هەبوو گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن، لە یەک کاتدا هێرشێی مووشەکی بکەنە سەر سعودیە
🔻دەنگۆی دەستگیرکردنی فالح فەیاز بڵاو کرایەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیە بە فەرمی ڕەتکرایەوە.
🔻هادی عامری پەیامێکی دایە گرووپە چەکدارەکان
ژووری هەواڵ
لە چوارچێوەی پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییە خێراکاندا، ئێوارەی دوێنێ بە فەرمانی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرجەم هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق، خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە سعودیە هۆشداریی توندی لەبارەی جموجۆڵی هەندێک گرووپی چەکدار دایە عێراق.
​هاوکات لەسەر ئاستی مەیدانی، زانیارییەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە گرووپە چەکدارە عێراقییەکانی نزیک لە ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن پیلانیان هەیە، لە یەک کاتدا هێرشێی مووشەکی بکەنە سەر سعودیە. هەرچەندە حوسییەکان هێرشەکەیان ئەنجامدا، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئەنجامدانی هێرشەکەیان ڕاگرت و پاشگەز بوونەوە، چونکە ترسی ئەوە هەبوو جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە دۆخی ناوخۆی عێراق بەرەو ئاڵۆزییەکی گەورە و داڕمان ببات.
لەلایەکی ترەوە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، دەنگۆیەکی بەهێز لە چەندین میدیای عێراقیدا بڵاو بووەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، بەڵام پاش کەمێک ئەو دەنگۆیە بە فەرمی ڕەتکرایەوە.
​هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ،هادی عامری، سەرۆكی رێكخراوی بەدر، لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا داوای لە گرووپە چەكدارەكانی مقاوەی ئیسلامی عێراق کرد، لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق
وەڵامی هێرشە هاوبەشەكەی ئەمریكاو سعودیە دوابخەن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا