
میدیایەکی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی لە گفتوگۆكانیاندا نەگەشتونەتە ئەنجام، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە وەفدی ئێرانی راگەیاندوە، دەستبەجێ خاكی ئەمریكا جێبهێڵن، لایەنی ئێرانیش ئەم هەواڵە رەت دەکاتەوە.
پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرای کردوە، دوای نەگەشتنە ئەنجام لە دانوستانەکانی نێوانیان لە رۆژی دووشممەی رابردوو، مارکۆ رۆبیوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستەبەجی فەرمانی دەرکردوە شاندی ئێران خاکی ئەمریکا جێبهێڵن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەکسیۆس، دوای چەند سەعاتێک شاندەکەی ئێران ئەمریکایان بەرە و قەتەر جێهێشتوە.
دوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵەی ئەکسیۆس، لایەنی ئێرانی ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، شاندەکە بە سەرۆکایەتی عەباس عراقچی پێشتر لە پلانیدا بووە رۆژی دووشەممە، ئەمریکا جێبهێڵن.
