
لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە عێراق، زیاتر لە ١٢ ملیۆن خوێندکار لە ۱٥ پارێزگای عێراق ڕوو لە ناوەندەکانی خوێندن دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، تەنها لە قۆناغی یەکەمی سەرەتاییدا زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار قوتابی ئەمساڵ دەچنە پۆلی یەکی سەرەتایی و پۆلەکانی خوێندن.
بەپێی ووتەی وەزارەتی پەروەردە، زیاتر لە ٢٤ هەزار قوتابخانەی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی دابەشکراون بەسەر شار و شارۆچکە جیاوازەکانی عێراقدا.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تەواوی ئامادەکارییە کارگێڕی و لۆجستییەکان، لەوانەش دابینکردنی پەرتووک و پێداویستییە سەرەتاییەکانی خوێندن بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە ئامادەکراون.
