
ئامادەکارییە سەربازییەکان: ڕۆژنامەی «جەی فید»ی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە کە تەلئەبیب ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی ناو خاکی عێراق تەواو کردووە.
- هەڵوێستی ئەمریکا: بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵکردووە و ڕێگەی پێداوە ئەو کۆتوبەندانە لابدات کە پێشتر لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا هەبوون.
- ئامانجی سەرەکی: بڕینی ئەو ڕێڕەوە زەمینییەیە کە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە نێوان تاران و لوبناندا چالاک بووە و، گرووپە چەکدارەکان بۆ گواستنەوەی چەک و پارە بەکاری دەهێنن.
- هەماهەنگیی سەربازی: بۆ دەستنیشانکردنی ئامانجەکان و پەکخستنی جووڵەی گرووپەکان، ئیسرائیل هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و ئەو هێزانە دەکات کە لە ئوردن جێگیر کراون.
- پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ عێراق: عێراق لە ڕێگەی ئوردنەوە پەیامێکی هەڕەشەئامێزی پێگەیشتووە کە وەڵامی ڕاستەوخۆ دەدرێتەوە بەرامبەر هەر هێرشێک کە لە خاکی عێراقەوە بکرێتە سەر ئوردن.
- پێشبینییەکانی داهاتوو: ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە پێشتر ڕۆژنامەی «نیویۆرک تایمز» ئاماژەی بەوە کردبوو؛ ئەمریکا ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی نوێی ململانێ لەگەڵ ئێران دەکات، کە بڕیارە دوای هەڵبژاردنی نیوەی کۆنگرە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ دەست پێبکات.
