
دوای ململانێیەکی چەند ڕۆژە لەگەڵ برینەکەی، یەکێکی دیکە لە بریندارانی ڕووداوە هاتوچۆ خوێناوییەکەی گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک گیانی لەدەستدا.
قوربانیەکە ناوی (موراد مەولود ئەحمەد)ـەو لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٣ و باوکی سێ منداڵە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٦ی نیسانی ڕابردوو، لەو ڕووداوە سەختەی لەبەردەم سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکووک ڕوویدا، بە سەختی بریندار ببوو. لەو کاتەوە لەژێر چاودێری پزیشکیدا مابووەوە.
بە کۆچی دوایی ئەم هاووڵاتییە، ئاماری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بەرزبووەوە بۆ ٨ گیانلەدەستدان و ٢٤ بریندار.
