ڕێگای کوردستان

 


​لە کاتێکدا بەرپرسانی بەغدا بەڵێنی خەرجکردنی مووچە و تێکەڵنەکردنی بەهیچ بابەتێکی سیاسی دەدەن و بەشێک لە پەرلەمانتاران دەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە هێڵی سوور ناودەبەن، کەچی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، زەنگی مەترسی دەستبردن بۆ مووچە لێدەدات.
​کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کە دوای چوار مانگ لە پەکخستنی بەهۆی ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی ئەنجامدرا، نیشانەیەکە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی دەستبردن بۆ مووچە. 
حکومەت باس لە کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ دەکات و دەڵێت چیتر ناتوانین ۱۲۰ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرین، لەکاتێکدا ناردنی ئەم بڕە پارەیە یەکێکە لە مەرجە سەرەکیەکانی خەرج کردنی مووچە لە بەغداوە.
لەبەرانبەردا بەغدا هەرچەندە بەڵێنی داوە مانگانە لەکاتی خۆیداو بەبێ دواکەوتن مووچە دەنێرێت،بەڵام سیستەمی (مەقاسە) جێبەجێ دەکات و بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە پشکی مووچە دەبڕێت، لێرەدا کورتهێنان درووست دەبێت، دەسەڵاتدارانی هەرێمش ئامادە نییە بەدیلێک بۆ پڕکردنەوەی ئەم کورتهێنانە دابین بکات.
​واقیعی تاڵ ئەوەیە، سەرباری دڵنیاییەکانی بەغدا، حکومەتی هەرێم بەکردار سەلماندوویەتی ئەگەر پارەی تەواو لە بەغداوە نەگات، مووچە دابەش ناکات.
​بۆیە، کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران نەک بۆ چارەسەر، بەڵکو پەیامێکی ڕوونی دەسەڵاتە بۆ مووچەخۆران، مووچە لە هەرێم نە بەندە بە عەدالەتی بەغدا و نە بە پابەندبوونی حکومەت، بەڵکو تەنها کارتێکی گوشارە لە بەردەستی دوو حزبی ناکۆک بۆ زەلیل کردنی کۆمەڵگە. 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا