​ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٦، لیۆ جین، کونسڵی گشتیی کۆماری چین لە هەرێمی کوردستان، و سۆن ێژی قونسڵی یاریدەر بە یاوەریی هاوڕێ ئەبوکاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، و هاوڕێ پێشڕەو سکرتێری مەڵبەندی گەرمیانی حزبمان و شاندی یاوەری لە دوا وێستگەی گەشتە سێ ڕۆژیەکەیدا بۆ گەرمیان سەردانی بارەگای ڕێکخستنی کەلاری حزبمانی کرد.
دواتر و لە گەڕانەویدا سەردانی دەربەندیخانی کرد و لە لایەن هاوڕێ زەردەشت حسین لێپرسراوی ڕێکخستن و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڕێیانی دەربەندیخانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکراو لەو سەردانەدا جگە لە بەسەرکردنەوەی بارەگای حزبمان شاندی قونسڵگەری چین و هاوڕێیانمان. قایمقامیەتی دەربەندیخان و بەنداوی دەربەندیخان و شارەوانی و چەند شوێنێکی تری شارەکەی بەسەر کردەوە.
لە دیدار و چاوپێکەوتنەکاندا کونسڵی گشتی چین جەختی لە مێژووی دێرینی شارەکە و گرنگی هەڵکەوتەی جوگرافی و دانیشتوانەکەی کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد ستراتیژی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابورییەکان لە هەرێمی کوردستان گرنگە و هەوڵی خۆی دەخاتە گر لە پێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سنورەکە و ووتی: ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانە بریتییە لە بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوری و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونی سیاسی، کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا و بوژانەوەی ناوچەکە دەکات.
May be an image of one or more people
May be an image of ‎one or more people and ‎text that says '‎Government Regional Kurdistan Ministers Council fInterior Ministry Governorate Sulalmaniyah District Darbandikhan إقليم تان کردستان العراق مجلس الوزراء وزارة الداخلية محافظة السليماني قائمقامی قضاء درينديخان ههریّمی کوردستان عيّراق ئنجومه_نی ومزيران ومزاره_تی ناوخو پاریزگای سلي سليمانی ٥۰ قايمقام میه تى قه‌زای دهربه ده_ربه‌ندیخان‎'‎‎
No photo description available.
May be an image of text
May be an image of text
May be an image of one or more people, the Oval Office and newsroom
May be an image of one or more people and newsroom
May be an image of one or more people

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا