​دوای پەککەوتنی کۆبوونەوەکان بۆ ماوەی چوار مانگ بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە.
​پاش کۆبوونەوەکە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانە لەگەڵ بەغدا، ئاماژەی بەوەشکرد لەسەر پێشنیازی هەرێم، لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەری کێشەکان پێکدەهێندرێت کە بەغداش پێشوازی لێدەکات.
​سەبارەت بە دۆسیەی نەوت، ووتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، کۆمپانیا نەوتییەکان خوازیارن بەرهەمهێنان دەست پێبکەنەوە و هەرێمیش پاڵپشتی حکومەتی فیدراڵ دەکات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە داراییەکان. جەختیشی کردەوە کە نزیکن لە ڕێککەوتن، بەڵام کۆمپانیاکان داوای گەرەنتی ئەمنی دەکەن.
​لەبارەی دۆسیەکانی دیکەشەوە، هەورامانی ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم دژی سیستمی "ئەسیکۆدا" نییە، بەڵام پێویست بوو پێشتر ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئامادەکاری

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا