پەنجەرە
بەرپرسانی حزبی شیوعی کوردستان دەڵێن، کار بۆ بەهێزکردنی پێگەی حزبەکەیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەکەن و لەو چوارچێوەیەشدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆماری گەلی چین و هێزە چەپەکانی جیهان پەرەپێدەدەن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەوژمی سەرمایەداریی.
هیوا عومەر، جێگری سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند: "پەیوەندی نێوان حزبی شیوعی کوردستان و کونسوڵخانەی چین لە هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان حزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی چیندایە و پەیوەندییەکی توندوتۆڵ و بەهێزە."
جێگری سکرتێری حزبی شیوعی تیشکی خستە سەر ستراتیژی نوێی هێزە چەپەکانی جیهان و وتی: "ئێستا حزبه شیوعییەکانی جیهان بەرەو دروستکردنی ناوەندێکی چەپ و کۆمۆنیستی هەنگاو دەنێن. ئامانجمان ئەوەیە لە بەردەم مەدی فاشیزمی سەرمایەداریدا، بلۆکێکی بەهێزی شیوعی لەسەر ئاستی جیهان پێکبهێنین."
سەبارەت بە بەشداریی نێودەوڵەتی حزبەکەشیان لە کۆڕبەندە جیهانییەکاندا، هیوا عومەر ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا، حزبی شیوعی کوردستان هاوشانی زیاتر لە 250 حزبی شیوعی لە سەرووی سەد وڵاتی جیاوازەوە، بەشداریی لە کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی فاشیزم لە دونیا کردووە کە لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا