
رێگای کوردستان
لە راگەیەنراوێکدا، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان، هێرشکردن و ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان بە مووشەک و درۆن لە لایەن ڕژێمی ئێران و گرووپ و میلیشیاکانی سەر بە ئێران، وەکو گەورەترین زوڵم و ستەم بەرامبەر هەرێمی کوردستان و گەلی کورد ناساندەوە.
دەقی راگەیەنراوەکە
سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە دەکەین
هێرشکردن و ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان بە مووشەک و درۆن لە لایەن ئێران و گرووپ و میلیشیاکانی سەر بە ئێران، گەورەترین زوڵم و ستەمە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و گەلی کورد. لە سەرەتای ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی ناوچەکە، هەرێمی کوردستان زۆر بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە بەشێک نییە لەو شەڕ و جەنگە، بەڵام بەداخەوە ڕژێمی ئێران و گرووپ و میلیشیاکانی نەوەستان و ڕێزیان لەم هەڵوێستەی هەرێمی کوردستان نەگرت، کەچی هێرشێکی ناڕەوا و بە بیانووی بنکە و بارەگاکانی هاوپەیمانان دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە؛ دەست لە هیچ شوێنێک ناپارێزن و سنووری دەستدرێژییان بەزاندووە. ئەم هێرش و پەلاماردانەی هەرێم و شەهیدکردنی پێشمەرگە، کارێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر گەلی کوردستان و هەرێمە فیدراڵییەکەی و سەروەریی عێراق.
ئەنجومەنی باڵا
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان