ڕێگای کوردستان

​لەگەڵ بەردەوامی قەیرانە ئابوورییەکان، جارێکی تر پرسی تێچووی مانگانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێتە جێی باسی ناوەندە سیاسی و ئابوورییەکان. بەپێی بەدواداچوونەکان، تێچووی مانگانەی ٣٢٩ پەرلەمانتار و دامەزراوەکەیان بڕە پارەیەکی خەیاڵی لە بودجەی گشتی دەبات.
​کۆی گشتی تەنها بۆ مووچە و دەرماڵەی پەرلەمانتاران مانگانە دەگاتە سەروو ٣ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار. ئەمە جیا لە خەرجی پاسەوانەکان کە سوپایەک لە خۆ دەگرێت؛ بەجۆرێک پتر لە ٥ هەزار پاسەوان بە مووچەی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ و نەسریەی حیمایە تێچووەکەیان مانگانە دەگاتە نزیکەی ٥ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار.
​جگە لە مووچە، لایەنێکی تری قورسی خەرجییەکان بریتییە لە خزمەتگوزارییە لۆجستییەکان. تێچووی ئاو، کارەبای بەردەوام، چاککردنەوەی بینای پەرلەمان و کرێی ئەو خانووانەی بۆ نیشتەجێبوونی پەرلەمانتاران لە ناوچەی سەوز تەرخانکراون، مانگانە بە ملیۆنان دیناری تر دەخەنە سەر خەرجییەکان. بە کۆکردنەوەی تەواوی ئەم بڕانە، تێچووی مانگانەی پەرلەمان ١٠ ملیار دینار تێدەپەڕێنێت. ئەم پارە زەبەلاحە لەکاتێکدایە کە هاوڵاتیان چاوەڕێی یاسایەک دەکەن بۆ باشترکردنی بژێوی ژیان و کەمکردنەوەی بێکاری.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا