
فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافە لە بەغدا، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە تاوانێکی دڕندانەیان بەرامبەر دوو کچە منداڵ ئەنجامداوە. تۆمەتبارەکان دوای دەستدرێژیکردنە سەر دوو منداڵی تەمەن چوار ساڵان و پێنج ساڵان، بە مەبەستی شاردنەوەی تاوانەکەیان هەردووکیانیان فڕێداوەتە ناو ئاوی ئاوەڕۆوە.
ئەم کارەساتە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی یەکێک لە منداڵەکان و ڕزگاربوونی ئەوی تریان.
دوای پێکهێنانی تیمێکی تایبەت و بەدواداچوونی وردی سەرەداوەکان، هێزە ئەمنییەکان توانییان ناسنامەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە دیاری بکەن و دەستگیریان بکەن. تۆمەتبارەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ڕووبەڕووی بەڵگەکان کراونەتەوە. لە ئێستادا هەر سێ تۆمەتبارەکە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و سزادانیان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون تا بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەن.
