
کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئەمەریکا چەند بنکەیەکی موشەکی و دڕۆنی ئێرانی لە بەندەر عەباس بۆردومان.
لە بەرانبەردا، ئێران بە چەند دڕۆن و موشەکێک وەڵامی هێرشەکەی ئەمەریکای دایەوە و هێرشی کردە سەر کەشتییە جەنگیەکانی ئەمەریکا، بەڵام سەرجەم درۆن و موشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشکێنران.
ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمەریکا بڵاویکردەوە کە ئێران بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەمەریکا و کەشتییەکی بازرگانی، بەڵام لە ئاسمانەوە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمەریکاوە تێکشکێنراون.
