
ئەمریکا و ئێران پیرۆزبایی لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکەن و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
دوای وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران، هەریەکە لە واشنتۆن و تاران هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و پیرۆزباییان لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێ و کابینەکەی کرد.
تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا، بە نوێنەرایەتی وڵاتەکەی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی و کابینەکەی کرد. باراک ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتۆن و ترەمپ ئامادەن لە نزیکەوە کار لەگەڵ عەلی زەیدی بکەن، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و سەقامگیری ناوچەکە بکات.
لەلایەکی دیکەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، وێڕای ئاراستەکردنی پیرۆزبایی بۆ حکومەتە نوێیەکەی بەغدا، جەختی لە گرنگی سەقامگیری سیاسی لە عێراق کردەوە. عێراقچی ڕایگەیاند کە تاران داوای هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ دەکات لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی ئاستی هاوکارییەکان.
