
ئەمڕۆ پێنج شەممە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، تاران ناتوانێت بۆ ماوەیەکی نادیار لە دۆخی جەنگ و گەمارۆدا بمێنێتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، گەلی ئێران چیتر توانای بەرگەی بەردەوامیی گەمارۆکانی ئەمریکای نەماوە.
ووتیشی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بەردەوام بەرەو خراپی دەچێت.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامە ئەمریکییەکە، ئەو بەرپرسە ئێرانییە هۆشداریی داوە یەدەگی دراوی بیانیی وڵاتەکەی تەنیا بۆ ماوەی 3 مانگ بەشی دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ قورسیی ئەو گوشارە داراییەی بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە رووی لە تاران کردووە.
