
ئای کلۆسمان
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
ڕۆشنبیران، نووسەران و کرێکاران لە"یەکێتی کۆمۆنیستەکان"دا لەدەوری مارکس و ئەنگڵس کۆبوونەوە. ئەمە سەرەتای ئەو بزووتنەوەیە بوو، جیهانی گۆڕی.
ئەنگڵس ئابووریزانی تەمەن ٢٧ ساڵ، لەگەڵ هاوڕێ دووساڵ لەخۆی گەورەترەکەی مارکس، دە ڕۆژ لەتەلاری مارکس لەبرۆکسل، کاریان لەدەستنووسەکاندا کرد. ئەم دوو ڕۆشنبیرە دەستەواژە وڕستەکانیان تاوتوێکرد. بابەتەکە ئەوبەرنامانە بوو، بڕیاربوو جیهان بگۆڕن. ناونیشانەکە ئاوەهابوو: «مانیفێستی حزبی کۆمۆنیست».
بە تایبەت مارکس، کوڕی پارێزەرێکی بنەماڵەی حاخام، دکتۆرای فەلسەفە، لەهەر ڕستەیەک ورد دەبووەوە وەک بیەوێت یاسای نوێ و ئەبەدی بۆ مرۆڤایەتی ڕابگەیەنێت. لە شووباتی ساڵی١٨٤٨ کارە هاوبەشەکانی تەواو کرد.
ئەنجام، دەقێک بوو بەوزەی ئەدەبی، وردبینی زمانی و کاریگەریی سیاسی. لەسەرەتاوە، لەمێشکدا دەچەسپێت: «تارماییەک لەئەوروپا دەگەڕێت– تارمایی کۆمۆنیزم.» دواحەقیقەتەکان هەر لەلاپەڕەی یەکەمدا ڕادەگەیەنرێن: «تاوەکوئێستا مێژووی هەمووکۆمەڵگەکان، مێژووی بەرخودانی چینایەتییە.» نووسەران بەسادەکردنەوە، بەڵام بەکورتی، ڕەوتی جیهان ڕووندەکەنەوە: «کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی زیاتر بۆ دووکەمپی گەورەی دژ، بۆ دوو چینی گەورە دابەش دەبن کە ڕاستەوخۆ کەوتوونەتە بەرانبەر یەک: بۆرژوازی و پرۆلتاریا.» تا دەتوانین بەکورتی ڕۆڵی دەوڵەت دەناسێنین: «دەسەڵاتی دەوڵەتی نوێ، تەنیا کۆمیتەیەک یان دەستەیەکە کە هەموو کارەهاوبەشەکانی چینی بۆرژوازی بەڕێوەدەبات.»
ئەمە ڕستەیەکی بەدوادادێت کە هەرجۆرە گومانێکی بەرمەبنای نووسەران نیازیان وایە لەڕووی ئاکارییەوە ئامۆژگاریی دەوڵەمەندەکان بکەن. دەڕەواندەوە: «بۆرژوازی لەمێژوودا بەتوندی ڕۆڵی شۆڕشگێڕی بینیوە.» بەڵگەمان بۆ ئەمە هەم شیکارە و هەم ئەدەب: « بۆرژوازی لەرزە پیرۆزەکانی گەرموگوڕی ئایینی، حەماسەی قارەمانانە، خەمی هەست و تەسکبینانەی خوردەبۆرژوازی لەئاوی ساردی لێپرسینەوەی خۆپەرستیدا خنکاندووە.»
مارکس و ئەنگڵس بە هەمان توندی داوەری یارمەتییە داراییەکان و کاروباری خێرخوازییش دەکەن: «سۆسیالیزمی مەسیحی، تەنیا هەمان ئاوی پیرۆزە، قەشە پێی توڕەیی خانەدانەکان پیرۆز دەکات.»
ئاکار بۆیان پرسی سەرەکی نییە، بەڵکو دەسەڵاتە. بەکورتی باسی ئامانجەکە دەکرێت: «ڕووخاندنی دەسەڵاتی بۆرژوازی، بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی لەلایەن پرۆلیتاریا.» ئەوان دەڵێن«پرسی خاوەندارییەت، پرسی سەرەکی بزووتنەوەکەیە».
ئەوەی کە ئەم دوو نووسەرە گەنجە لەزۆر ڕووەوە زۆر پێش سەردەمی خۆیان کەوتون، لە لێدوانەکانیاندا دەردەکەوێت سەبارەت بەوشتەی کە ئەمڕۆ پێیدەوترێت "بەجیهانیکردن": بۆرژوازی «بەرهەمهێنان و بەکاربردنی وڵاتانی کردووەتە جیهان نیشتمانی.» لەجیاتی «خۆبژێوی ناوخۆیی و نیشتمانی کۆن»، «پەیوەندی هەمەلایەنە و وابەستەیی فرەلایەنەی میللەتان بەیەکەوە» دەرکەوتووە.
مارکس و ئەنگڵس یەکێک لەمشتومڕاویترین تێزەکانیان بەم بابەتە بەستووەتەوە.: «کرێکاران نیشتمانێکیان نییە. ناتوانین شتێکی نەبوویان لێوەربگرینەوە.» ئەوان پیشانیانداوە کە چ ئومێدێکیان بەم وڵاتە لەگرێژنەچووەی ناوەندی ئەورووپا هەیە: «کۆمۆنیستەکان فۆکەسی سەرەکی دەخەنەسەر ئەڵمانیا، چونکە ئەڵمانیا لەسەرەتای شۆڕشیکی بۆرژوازیدایە.» پێویستە ئەم شۆڕشە سەرەتایەک بێت بۆ شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشێک کە مانیفێست لەکۆتاییدا بەزەربەیەکی بەهێز ڕایدەگەیەنێت: «با چینە دەسەڵاتدارەکان بەشۆڕشی کۆمۆنیستی بلەرزن. پرۆلیتاریا جگەلە زنجیری دەستی، شتێکی نییە لەدەستی بدات. جیهانێک بەدەستدەهێنێت.»
مارکس لە شووباتی ساڵی١٨٤٨، ئەم دەقەی بۆکۆمیتەی ناوەندی یەکێتی کۆمۆنیستەکان ناردەلەندەن. کۆمیتەی ناوەندیی وەک بەرنامەی حزب پەسندی کرد. ئەم نامیلکە بەرگ سەوزە تاکۆتایی شووباتی ساڵی١٨٤٨ لەگردبوونەوەی ئەنجومەنی فێرکاریی کرێکارانی کۆمۆنیست لە شەقامی دروری لاینی گەڕەکی هۆلبۆرنی لەندەن، دەفرۆشرا.لە ساڵی١٨٤٨،پیشەوەران و ڕووناکبیرانی چەپ، وەک مارکس و ئەنگڵس "یەکێتی کۆمۆنیستەکان"یان دامەزراند. مارکس لە مارسی ساڵی١٨٤٨ بەفەرمی بووە ڕابەری.
ڕیشەی ڕێکخراوەکەبۆیەکێتیی دادپەروەریخوازاندەگەڕایەوە. ویلهێلم وایتلینگی شاگری بەرگدروو، لە ساڵی١٨٣٦ئەم یەکێتییەی دامەزراند. ئەم سۆسیالیستە سەرەتاییە، نامۆبوو بەوردبینی ئایدلۆژیاو دەسەڵاتخوازی سیاسی کۆمۆنیستەکانی داهاتوو. کتێبەکانی «مرۆڤایەتی، وەک هەیە و وەک دەبێت ببێت» و «گرەنتییەکانی هاوئاهەنگی و ئازادی» نووسیبو، وەک ئایدیالگەرایەک خۆی پیشاندا.
وایتلینگ لە ساڵی١٨٤٦ لەگەڵ مارکس و ئەنگڵس،ناکۆکییان کەوتە نێوان. درووشمی کردەگەرێتییان «پرۆلتاریای جیهان یەکگرن!»،شوێنێکی بۆخەونی کۆمەڵایەتی سۆزداریی نەهێشێتەوە. یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەکۆتایی ساڵی١٨٤٧ سنوری ٥٠٠ ئەندامی هەبوو. ماکسیمیلیان جۆسێف مۆلی شاگردی سەعاتچی و ئەندامی «کۆمیتەی ناوەندی» یەکێتییەکە، کارڵ شاپەری ئەندامی پێشووی کۆمەڵە خوێندکارییەکان، فریدریک لیسنەری بەرگدروو، بەرپرسی چاپی «مانیفێستی کۆمۆنیست»، ئەندامی ئەم ڕێکخراوە بوون.ڕۆژنامەنووس ویلهێلم لیبکنیختیش ئەندام بوو. لەساڵانی دواترئەندامی دامەزرێنەری حزبی سۆسیال دیموکراتیئاڵمانیا (SPD) بوو. لە نیسانی ساڵی١٨٤٨، پاشان یەکێتییەکە ناوەندەکەی گواستەوە بۆ کۆڵن.
ئەوکاتە، شارە گەورەکەی ڕاینلاند دڵتەنگ بوو بەفەزای شۆڕشگێڕانە.لەهەموشوێنێک، ئاڵای ڕەش- سور- ئاڵتوونی کە تا ئەوکاتە قەدەغە بوون، هەتا لەسەر تەلارەکانی حکومەتی پروس، دەشەکانەوە. جۆناسان سپێربەری بایۆگرافیانووسی مارکس، ئاوەهاباسی دەکات. ئاخێوەرەکانی بزووتنەوەی ناڕەزایی لە «کافێی ڕوویاڵ»یپێشوو گرددەبوونەوە. ناوی[کافێی پاشایەتی] کە کۆنەپەرستانە بەرچاودەکەوت، گۆڕا بۆ ناوێکی نوێ «کافێی ئەڵمانیای شتۆلورک».
جگەلە خاوەن کافێ قسەخۆشەکانی، کۆڵن شوێنی گەورەترین سەندیکای کرێکارانی ئەڵمانیا بوو.ئەم ئەنجومەنە کە لە نیسانی١٨٤٨ دامەزرا، لە حوزەیراندا ٨٠٠٠ ئەندامی هەبوو. ئەم ژمارەیە هاوتای ١/٣ی پیاوانی بەتەمەنی شار بوو. ئەندریاس گۆتشالکی پزیشکیسەرۆکی، هۆکاری ئەم پێشوازییە زۆرە بوو، کە لە جووییەوە پەیوەندی کردبوو بە پرۆتستانیزم. ئەم ئاخێوەرە زۆر سەرنجڕاکێشە (کاریزماتیک) لە ساڵی١٨٤٧ پەیوەندی بە ئەڵقەیەکی سۆسیالیستییەوە کرد.
ئەندامانی ئەنجومەنی کۆڵن سەردانی گوندەکانیان دەکرد بۆئەوەی دانیشتوانی گوندەکان بۆ خەونی کۆمارێکی کرێکاران و جووتیاران هانبدەن. ئەنجومەنە کرێکارییەکان لەزۆربەی شارەکان دامەزرابوون، دەرفەتی دامەزراندنی جۆرێک حزبی شۆڕشگێڕیی جەماوەرییان بە کۆمۆنیستەکان دەدا.
بەمشێوەیە، لە ئایاری ساڵی١٨٤٩، کارڵ شاپەری کۆمۆنیست، سەرۆکی کۆنگرەی ئەنجومەنە کرێکارییەکانی ڕاینلاند و ستفاڵن بوو. هەروەها کۆمۆنیستەکان ڕۆڵی بنەڕەتییان لەدامەزراندنی یەکێتیی ئەنجومەنە کرێکارییەکانی بەرلین لە ئابی ساڵی١٨٤٨دا هەبوو. هەوڵیاندەدا “بنەماکانی کۆمۆنیزم” لە مرۆڤی ئاساییدا بچێنن – وەک ئەنگڵس لەدەستەواژە باوەکەی سەردەمی خۆیدا نووسیویەتی، “Krethi und Plethi” (واتە هەمووکەسێک و هەمووشتێک یان هەمووجۆرە مرۆڤێک) – بە هەمان شێوەی قەشە ئینجیل لە باوەڕداراندا دەیچێنێت.
پێدەچێت ئەنڵگس ئاگاداربووبێت کە کۆمۆنیستەکان جۆرێک ئایینی دنیایی ڕادەگەیەنن: لەحوزەیرانی ساڵی١٨٤٧، «ڕەشنووسی باوەڕنامەی کۆمۆنیستی» نووسی کە تێیدا، بانگەشەی دامەزراندنی «کۆمەڵگەی موڵکوماڵی هاوبەش» و «پەروەردەکردنی هەموو منداڵان لەسەر حیسابی حکومەت»،وەک ڕێگەیەک بۆگەیشتن بە بەهەشتی سەر زەوی، دەکرد. هۆکاری:«بەختەوەری تاکەکەسی» «لە بەختەوەریی هەمواندایە»، بوو.
ئەندامانی یەکێتی کۆمۆنیستەکان ستراتیژی دوانەیی کۆکردنەوەی جەماوەر و سیاسەتی پەرلەمانیان پەیڕەو دەکرد: لە ئایاری ساڵی١٨٤٨، ویلهێلم ۆڵف وەک نوێنەری جێگرەوە، چووەناو ئەنجومەنی نەتەوەیی فرانکفۆرتەوە. کوڕە جووتیارێکی سیلیزی، یەکەم کۆمۆنیست لە پەرلەمانی ئەڵمانیا. ۆڵف کورسییەکەی وەک سەکۆیەک بۆبەرخودانی دەرەوەی پەرلەمان بەکارهێنا. جێگری پاشای ئیمپراتۆری بە خیانەتکار لە گەل ناوبرد و داوای لەنوێنەران کرد خۆیان لەسەر دەسەڵاتی شۆڕشگێڕانە بنیادبنێن.
ۆڵف وفریتس ڕویتەر شاعیری ئەڵمانیا، هاوزیندان بوون–بەهۆی «بێڕێزیکردن بەدەسەڵاتدارانی پاشایەتی»– ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی زۆر باش بوو. گێرهارت هاوپتمانی نووسەریش، لەکاتی کارکردنی لەشانۆنامەکەیدا «هۆنەرەکان»، پشتبەستوبوو بە واتری ۆڵف و باسی هەژاری و ئازاری هۆنەرەکانی لە سیلز دەکرد.
کاتێک کۆمۆنیستەکان لە کۆڵن ڕۆژنامەی «نویه راینیشه سایتونگ» یان (راینیشه سایتونگ جدید) دامەزراند، بووە سەکۆیەک بۆ توانای ڕۆژنامەنووسان. ئەم ڕۆژنامەیە بەڕابەرایەتی مارکس بوو، بۆ یەکەمجار لە ١ی حوزەیرانی ساڵی١٨٤٨ بڵاوکرایەوە. لەنووسینگەی سەرنووسەر، لەگەڕەکی «هویمارکێت»یئەمڕۆ، ڕۆژنامەنووسان و نووسەرە بەناوبانگەکان گردبوونەوە. جگەلە مارکس و ئەنگڵس، ویلێهلم ۆڵف و نووسەران گیورگ ویرس و فێردیناند فرایلیگراتیشئەندامی دەستەی نووسەران بوون. ئەم ڕۆژنامەیە خۆی بە«ئۆرگانی دیموکراسی» و میدیایەکیئەڵمانیا دەناساند. تیراژەکەیسەرەتا ٦٠٠٠ نوسخە و زۆر زوو گەیشتە۲۰۰۰۰ نوسخە. «راینیشه سایتونگ جدید» شیعر ومشتومڕ، شیکاری ورد و پاڵنەری سۆزداریی تێکەڵکردبوو.
مارکس لەم بڵاوکراوە بەرخودانیەدا، ڕەخنەی لە«لاواز و ترسنۆکی» پەرلەمان وئەنگڵس ڕەخنەیلە «خیانەتی شازادەکانیئێمە» و «خاوی نوێنەرانی خەڵکی ئێمە» گرت. بەڕای مارکس، «وردەبۆرژوای ئەڵمانیا»، ئەو «گەمژە ئایدۆلۆژیانەی بۆرژواز»، پاشا دەرفەتی ئەوەی پێدرابوو، بە «نیوە شۆڕشێک،وەڵامی دژەشۆڕشێکی بداتەوە».
«نویه راینیشه سایتونگ» چاوەڕوانییەکی زۆری لەشۆڕشی فەرەنسە هەبوو. کۆمۆنیستەکان ئومێدەواربوون «زەنگی کاتژمێری ئازادی بۆ ئەورووپا لە پاریس» لێبدات، وەک ئەنگڵس نووسی. هێشتا لە مانگی ئایاری ساڵی١٨٤٩، لە ستونێکدا حسابی بۆ شۆڕشی هەنگاریا و فەرەنسە کرد.
ئینتەرناسیۆنالیزمی کۆمۆنیستی بەشێوەیەکی شەڕانگێزانە ئاڕاستەی ئەوئیمپراتۆریەتە کۆنەپەرستانە کرا کە دەسەڵاتی سەربازی ناوەندی خۆیان لەدژی تۆفانە شۆڕشگێڕانەکەی ئەوروپا بەکاردەهێنا. بۆنموونە، ئەنگڵس لە ساڵی١٨٤٩ بانگەشەی شەڕی دژەڕووسیە و لەحوزەیراندا، باسی «شەڕی گەورەی بەم نزیکانەی نێوان خۆرئاوای ئازاد و خۆرهەڵاتی ستەمکاری» کرد. ئەڵمانییەکانی سەرزەنشتکرد کە دەرفەتیان لەدەستداوە، چونکە ئەوکاتە، دەیانتوانی «پۆڵەندییەکان ئازادبکەن و بەوشێوەیە، شەڕ لە وڵاتی ڕووسیە و بەگوللە و فیشەکی ڕووسیە پەرەپێبدەن».
کۆمۆنیستەکان، زۆر ڕوون و ڕەوان ئامانجەکانی خۆیان داڕشت. بانگەشەی چەکدارکردنی خەڵک، بەتایبەت چەکدارکردنی کرێکارانیان بۆ «ڕووخاندنی دەسەڵاتی سیاسی بۆرژوازی» کرد. ئەنگڵس لەئەیلولی ساڵی١٨٤٨ لە «راینیشه سایتونگ جدید» نووسی ئەم بابەتە «باسی شۆڕشێک دەکات کە ئاکامە خێراکانی، هەموو هاوڵاتییە دەوڵەمەند و گەمژەکان دەتۆقێنێت.»
ئەم تۆنانە وایکردبوو سەرنووسەر بەقورسی بتوانێت وەبەرهێنەر لەچینە بۆرژوازەکاندا بدۆزێتەوە، کە بیرۆکەیان لەبارەی "ئۆرگانی دیموکراسی" جیاوازبوو.بڕیاربوو پشکدارە دەوڵەمەندەکانیئیمزاکەری پشک سپۆنسەری بڵاوکراوەکە بکەن، بەڵام زۆربەی پارێزەرانی بۆرژوازی، تەنیا چەند هەفتەیەک دوای بڵاوبوونەوەی ڕۆژنامەکە، دەستییانلەکارکێشایەوە. ناوەرۆکی بڵاوکراوە نوێیەکە پیشانیدابوون مارکسی سەرنووسەرتەنیا هەمان ڕێگەوشێوازی ڕۆژنامەکەی پێشوو، واتا «راینیشه سایتونگ» کە لە ساڵەکانی١٨٤٢/٤٣ ڕابەرایەتی دەکرد و ڕێبازەکەی ڕادیکاڵ–دیموکراسی بوو، ناگرێتەبەر. مارکس، ئەم بیرمەندە خەباتگێڕە، لەڕووی تیۆری و سیاسییەوە بەئاڕاستەیەکی نوێدا ڕۆیشتبوو–ئێستا پێداگربوو لەسەر کردەی شۆڕشگێڕانە.
مارکس،ڕۆژنامەکەی وەک ئامرازێکی شەڕ بۆئەم کارە بەکارهێنا. مارکس بەشێک لەمیراتی باوکی لەم بڵاوکراوەیەدا وەبەرهێنا. هەروەها ئەنگڵس بۆ بەردەوامیدانبەڕۆژنامەکە، سامانی خێزانەکەی خۆی دا. بەڕای مارکس لەپاشاندا، «راینیشه سایتونگ جدید» «هەموو ڕۆژێک لە لێواری ڕاگەیاندنی ئیفلاس»یدابوو.
لەگەڵ هێرشی دژەشۆڕش، ڕۆژانی یەکەم بڵاوکراوەی کۆمۆنیستی جیهان ژمارەیان بۆدانرا.لە ١٩ی ئایاری ساڵی١٨٤٩، ڕۆژنامەکە دوای ٣٠١ ژماره، بەوەشانێکی ڕەنگی سوور چاپکراو، بڵاوبوونەوەی وەستاند. بڕیاری دەرکردنی مارکس لەپروس و گرتنی ئەنگڵس درابوو. مارکس بۆ لەندەن دوورخرایەوە. ئەنگڵس و شاعیر فرایلیگراتیش زوو بەدوای ئەودا چوونە بەریتانیا.
سەرەتا یەکێتی کۆمۆنیستەکان درێژەیان بەچالاکییەکانیاندا، تا پۆلیسی پروس لەمانگی ئایاری ساڵی ١٨٥١ئەندامانی سەرکردایەتی ڕێکخراوەکەی دەستگیرکرد. مارکس، یەکێتییەکەی لەدوورخرانەوە لە لەندەن، لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٨٥٢ هەڵوەشاندەوە کە بەدەستگیرکردنی زۆربەیان لێکترازابوو.
پێش چەندڕۆژێک، ئەندامانی ڕێکخراوەکە لەدادگاییکردنی کۆمۆنیستەکان لە کۆڵن، بەپێی بەڵگەی ساختە، بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیانی بەتۆمەتی «پیلانگێڕی» «ڕووخاندنی دەستووری حکوومەت»یبەسەردا سەپاندبوون. سنوری دوای سەدەیەک، ڕودۆلف هێرنشتات، نووسەر لە ئەڵمانیای خۆرهەڵات و دەژکۆمۆنیست، کتێبێکی دەربارەی دادگاییکردنی کۆمۆنیستەکان بڵاوکردەوە.
لەم کتێبەدا بەزانیارییەکی زۆرەوە باسیدەکات چۆن “بیرۆکراسییەکی فیودالی پرۆس” “پیلانگێڕی”ی دژی کۆمۆنیستەکان ڕێکخست. کتێبەکەی پڕە لەئاماژەدان بەسەردەمی خۆی، وەک لێدوانی بیرۆکراسی پرۆس "پەیوەستێکی شێرپەنجەیی بووە لەسەر جەستەی دەوڵەت، ئامرازەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتی سنوردار کردووە و یاسا و نۆرمەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی پشتگوێ خستووە."
نووسەر باش ئاشنای ئەوجۆرە گەشەکردنە شێرپەنجەییانە بوو.لە ساڵەکانی١٩٥٠ بۆ ١٩٥٣ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دەسەڵاتدار، واتا حزبی یەکێتییسۆسیالیستی ئەڵمانیا یان (SED) بوو، پەیوەندی بە مەکتەبی سیاسییەوە هەبوو وڕۆژنامەی حزبی «نویس دویچلاند» (ئەڵمانیای نوێ)یبەڕێوەدەبرد. دوای مردنی ستالین، هێرنشتات بیریکردەوە و قسەی بۆئاسایشی دادوەری زیاتر و "فەزای ئازادیخوازانە" کرد.لە مانگی حوزەیرانی ساڵی١٩٥٣، شەڕی دژەدەسەڵاتە خۆبەزلزانەکانیگرتەبەر لە نیوێس دۆیچلاند – بەناونیشانی بەرنامەیی: "کاتی هاتووە چەک دابنرێت."
واڵتەر ولبرێشت، ڕابەری حزب، ئەم نەیارەی هێڵی فەرمی حزبی لە تەموزی ساڵی١٩٥٣ بەتۆمەتی «پێکهێنانی باڵی نەیاری حزب» لە سەرۆکایەتیکردنی حزبی لاداو لە کانونی دووەمی ساڵی١٩٥٤ لە حزبیSEDدەرکرا. بووە کارمەندی ئەرشیفی ناوەندی حکوومەت لە مەرزبورگ، پاشان تەنها دەیتوانی ئاماژە بەوخاڵە بکات کە بەناوی «کۆمۆنیزم»، جارێکیتردابی دەسەڵاتی پاشاکان هاتووەتە کایەوە. سەرکەوتن بەسەر هەلومەرجێکی وەهادا، ئامانجێکبوو کە یەکێتی کۆمۆنیستەکان پێش سەدەیەک، بۆ بەدیهێنانی هاتبووە گۆڕەپانەکەوە.
iran-emrooz
