
سارا ئەسران
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
شووناسی مرۆڤایەتی بابەتێکی سەرنجڕاکێش و ئاڵۆزە. دەتوانین بڵێین بەسەرهەڵدانی دیجیتاڵ و فرەیی میدیا و ئەدەب، دەرفەتی فێربوون زۆرترە، مرۆڤی ئاسایی لەباسکردنی خۆی قووربانی گۆڕانبووە. شووناس تەنیا پێچەوانەی پێش چەند دەیەیەک، زیاتر پەیوەندیبەتایبەتمەندی خودی و ڕۆڵی تاک لەکۆمەڵگاکەیدا هەبوو، ئەمڕۆ زیاتر لەفەزای ئۆنلاینەوەبەستراوەتەوە بەبەکارهێنراوەکانی.
لێکۆڵینەوەی قەناعەتپێکەری ئەم گۆڕانی شووناسە لەکولتووری تیکتۆکدا دەبینین. کاتێک ترێندەکانی ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی ترێندەکانی بڵاوکراوە لەگۆڤار و تەلەڤزیۆنەکان(دیارە بەخێراییەکی نائاسایی) دەردەکەون، جێگەی تێڕامانە هەستی بەکاربەرانی لەتیکتۆکدا زیاتر پەیوەندی بەوجلوبەرگەوە هەیە دەیکەنەبەر، میدیاکانی گیرۆدەیان دەبن، هەتاخواردنەکانیان. هەرچەندئێدوارد بێرنس «باوکی پەیوەندییە گشتییەکان»، لەبیستەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەهۆی کاڵاکانەوە برەوی بەچەمکی شێوەدانی شووناسدا، بەڵام بۆچوونی قووڵی هەڵسوکەوتی مرۆڤایەتی بەرجەستە دەکات.
ئەستەمە ئەمڕۆ یەکێک بێت و بەپێی تایبەتمەندییەکانی باسی خۆی بکات. لەجیاتی، زۆربە حەزدەکەن بەشتە بەکارهێنەرەکانیان خۆیان بناسێنن، بەڵام لەپاڵ ڕیکلامی ڕاستەوخۆی کاڵاکان، ڕێبازێکی وردتر و فێڵبازانەی بازاڕکردن هەیە.بەشێوەیەکی ستراتیژیی ئەم ترێندانە بۆ ژنانن، بەمشێوەیە پێکهاتەی تایبەتی کاڵاکان پەیوەستە بەجۆرێکی تایبەتی ژنان.
بۆنموونە، ترێندی پێکهاتەی کاڵای نوێی فرەجۆر (جلوبەرگی تایبەتی، متومور و کاڵای مارکەی قژ و خۆڕازاندنەوە)، هاوکات ڕیکلامیان بۆدەکرێت. بە ترێندی «کچی خاوێن» خراونەتە بازاڕەوە. «کچی خاوێن» ژنێکە بەردەوام ڕازاوە و شۆخ دیارە، بۆنی خۆشە و پێستێکی تەڕ و توورتی هەیە.
بازاڕکردن، لەودیو تایبەتمەندییە نانێوەندگیرەکانی پەرە بەکاڵاکان دەدات: هەوڵێکە بۆ لاساییکردنەوەی کچی خاوێن، کە پەیوەستە بەشێوازی ژیانێکی خۆش، چینی خانەدان و پێشینەی خێزانی هاوئاهەنگ. کەوایە دەتوانین ئەم بۆچوون و بۆچوونی هاوشێوە بەهۆکارێک بۆ تاکەکان لەبەرچاوبگرین بۆئەوەی لەڕێگای بەکارهێنانی ئەم کاڵایانەوە ڕۆڵی کارئەکتەری جۆراوجۆر ببینن کە حەزدەکەنبەرجەستەیانبکەن.
ئەم گۆڕانە لێکدژە: ئەگەر تاکەکان هێندە تامەزری خۆجیاکردنەوەن لەکۆمەڵ، بۆچی لەم ترێندە پێشتر نەخشەبۆکێشراوانە بەشداری دەکەن کە لەبنەڕەتەوە شووناسیان بەکاڵا و لەڕێگای بەکاربەرییەوە پۆلێنیان دەکات؟ وەڵامی ڕاست، سەرمایەدارییە. سەرمایهداری بەقووڵی شێوازی تێگەیشتنمانی لەخۆمانو ئەوانیتر گۆڕیوە. مرۆڤەکان لەدنیایەکدا بەفراوانی حەزدەکەن خۆیان بکەنە بوونەوەرێکی شایانی فرۆشتن کە بەکاربەر، ڕکابەری و ئێرەییبردن ڕێنمایی دەکات بۆپەلکێشکردنی شووناسیان بۆ بەردانگێکی فراوان. لەئەنجامدا، زۆربوونی ڕیکلامەکان دەبینین (براندەکان/بروشەرەکانی شووناس) کەهەوڵدەدەن «لایەنە دەگمەنەکانیان» وێنای شووناسی تاکبکەن. بەزۆری بروشەرەکان پسپۆڕین–بەدوودڵییەکی زۆرەوە دیزاین دەکرێن تا توانای ئاڵۆزی زۆربەی کارئەکتەرە جیاوازەکان لەخۆبگرن.
بەزیادبوونی پسپۆڕی ئەم پێناسانە، ڕەوتی نیگەرانکەر سەرهەڵدەدات. چەندە دەستەبەندییەکان سنورداربن، ئاکامەکانیان نیگەرانکەرترە. ئەم دیاردەیە لەناو نەوەی گەنجتر کراوەترە، کە برەودان بەئاگادارکەرەوەی نەخۆشییە دەروونییەکان دەبینین. بۆنموونە، هەندێک ترێند وەک ترێندی «کچی بەناز» یان «کچی جێگرەوە»،میتافۆرێکە بۆدۆخی ساغلەمی دەروونی سەریانهەڵداوە. هەندێکجار ئەم دۆخانە بەجۆرێک دەخرێنەڕوو کە هەوڵدەدەن گەورەیان بکەن یان جوان پیشانیانبدەن. ئەم دۆخە لەجیاتی شاردنەوە یان مۆرکردن، وەک لایەنەکانی دیاریکردنی شووناسی تاک دەخرێنەڕوو و هەوڵدەدەن لەپانتایی دیجیتاڵیدا جوان پیشانیان بدەن.
هەڵوەرینی کۆمەڵایەتی
لەڕابردوو، کەسەزیاتر ناکۆکەکان دەوریاندان. گفتوگۆی بابەتی فرەجۆر باوبوو، بەڵام بەگشتی جیاوازی بۆچوون پەیوەندی خۆشەویستی نێوان خاوەن بۆچوونە جیاوازەکانی لەناونەدەبرد.دینامیزمی جیاوازلەجیهانی ئەمڕۆدا بآڵادەستە،کە بەزیادبوونی کۆمەڵی پسپۆڕی دیاریدەکرێت. زۆربەی خەڵک بەئاسودەیی لەناو ژوورەکانی دەنگدانەوە جێگیرن کە بەدەگمەن ئاڵنگاریی ئایدیاکان دەکرێت. ئەمشوێنە خۆگۆڕە وەک دوورگەلەگەڵ دیدگاکانی تردا، هاندان بۆ بەشداریکردن لەگفتوگۆی مانادار کەمدەکەنەوە. بێ ئاگادارکردنەوە پەیوەندییەکانی ڕۆژانێک کۆمەڵگافرەجۆرەکانیان یەکگرتوو کردبوو،لاوازدەکەن.
مەیلی زگماکیمان بریتییە لەوابەستەیی و پچڕانی ڕواڵەتی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کە هۆکاریزیادکردنی نیگەرانکەری تەنیاییە، بەتایبەت لەناو گەنجەکاندا.تادێت مرۆڤەکانلەم چاوپێداخشاندنەوە لەگۆڕانەدا، زیاتر هاندەدرێن و پشتبەستوون بەخۆیان و ئەم کولتوورە تاکگەراییە تێڕوانینی«ئێمە تەنیا دێینەدنیاوە و تەنها دەمرین»، بەردەوام دەکات.
عیشق چییە؟
عیشقی ڕۆمانسی، پەیڕەوی هیچ فۆرمۆلێکی وشک ناکات. زۆرجار بەهەڵە پەیوەست بە پەیوەندی باوەڕی هاوبەشی دەزانین. بۆیە، حەقیقەتی عیشق زۆر قووڵترە: ئێمە بەبێگوێدان بە هاوبەشییەکان یان جیاوازییەکان تاکەکانمان خۆشدەوێت. تەنانەت بە لەبەرچاوگرتنیهۆکارەکانی ڕواڵەتی فیزیکی، گونجان و سەرنجڕاکێشی کیمیایی، دیسانەوە عیشق زیاتر بە «بڕیار»ێکیلەخۆڕایپرۆسەکانی نەستی مێشکی دەزانین، نەک عەقڵ.
بێگومان پرۆسە کیمیاییە بنەڕەتییەکانیبگۆڕی سەرنجڕاکێشی بۆعیشق، نەگۆڕاون. لەژێرکاریگەریی کاردانەوەی تووڕەیی-کیمیایی، هێشتا ئەوکەسە بەتایبەتمەندییەکی نائاسایی دەزانین،بەهەڵە عاشقی دەبین.تەنیا کاتێک هەست بەکەمبوونەوەیان دەکەین و لەخۆمان دەپرسین چۆن توانیومانە نادیدەیان بگرین، کە دواجار ئەم کاریگەریی تووڕەیی- کیمیاییەکەم دەبنەوە.
بەرەوڕووبوونەوەی تاکی ئاسایی بەهاوبەشانی سۆزداریی [سێکسی]،تاڕادەیەک لەمێژوودا سنوردارە و لەم دۆخەدا، ڕەنگە زۆرجار تاکەکان هاوبەشی ژیانیان بەڕێکەوت، بەهۆی شەپۆلی نەخوازراوی کاردانەوەی تووڕەیی-کیمیایی و وابەستە سۆزدارییەکان دیاریبکەن. نزیکی فیزیکی خودیشڕۆڵی جێگاسەرنج دەبینێت. کەوایە ئەم ئەزموونە قووڵ و ئاڵۆزەی عاشقبوون، بەڵگەی هێزی کیمیای مێشکە لەداڕشتنی تێڕوانینەکانمان.
بۆیە، چەمکی عیشقی بێکۆتومەرج، کەلەمێژە وەک بابەتێکی تەوەری لەشیعر و ئەدەبدا ڕەنگدەداتەوە، ئێستا بەفراوانیجێگەی گاڵتەجاڕی و وەک ئەفسانەن.بەچاوی کڕیار، بەڕاشکاوی، لەخشتەبەرتر لەعیشق، زیاتر لەکۆمەڵگای ئۆنلاین، بەتایبەت ژێردەستی پیاوان، دەنگدەداتەوە. لەم بارەدا، زیاتر کورتبوونەوەی عیشقی ڕۆمانسی وەک سەودایەک بۆبینەران وێنادەکرێت کە پیاوان خزمەتدەکەن و ژنان جوانی دەنوێنن. ئەمە ڕوانگەیەکی سادە و کەمکراوەیە بۆ دەروونناسی پەرەسەندن و حەزدەکات هەمووتوانا ئاڵۆز و گەوهەری شەیداکەری لە ڕاستیدا عیشقی،لێدابماڵێت.
دەکرێت ئەم تێگەیشتنە شێوێندراوەی خۆشەویستیقبوڵیزۆربەی مرۆڤەکان، ڕاستەوخۆ بدرێتەپاڵ کاریگەری بەکاربەرەکەی. زەحمەتە لەجیهانێکدا هەستی نەپێوراوی عیشقبەشتێک خەیاڵ بکەیت،لەدەرەوەی سنوری کاڵاو خزمەتە مادییەکان کاربکات وبەئاڵوگۆڕی مامەڵەیی ڕێنمایی بکرێت.بۆیەلێکدژی ئێمەیە کە عیشق بەرهەمی بڕیاردانی لۆژیک نییە، بەڵکوڕاچڵەکینی نەستە و بەرەوپەیوەندی سۆزداریی دەمانبات و لەعیشقی ڕۆمانسیدا، ئەم ڕاچڵەکینە وەک داینەمۆی بزوێنەر بۆ بەرهەمهێنانی هاوشێوە کاردەکات.
لێکدژی دیاریکردن
دەتوانین دیاردەی پەیوەندی شێوێندراوبدەینەپاڵ دەروونناسان وتەنی«لێکدژی دیاریکردن» کەبوونی بژاردەی زیاتر، بارودۆخمان خراپتر دەکات نەک باشتر. کاتێک بژاردەکان زۆرن، هەڵبژاردن زەحمەتتر دەبێت. بۆنموونە، ئاگاداربوونمان لەژمارەیەکی زۆر زیاتری تاکەکان لەجیهان و ئاسانی پەیوەندیکردن پێیانەوە، وایکردووە هەندێک باوەڕیانوایە خودی عیشق کامڵ بووە. بەڵگەدەهێننەوە لەڕابردوو، کاتێک تاکێکی کۆمەڵگاکەمان دەناسین و عاشقی بووین، ڕەنگە ڕاستگۆیانە باوەڕبکەین ئەو بۆئێمە دەگمەنە، چونکە ئاگامان لەبژاردەی تر نییە. بۆیە، ئەمڕۆ زانیارییمانلەهاوبەشی، دەکرێت سەربکێشێتە ئەوباوەڕەی هەرگیز ناتوانین جارێکیترئەوعیشقە ئەزموون بکەینەوە. هەروەها زۆر دیاریکردنیئەم باوەڕە بەهێز دەکات، کە پێویستە تاکەکان زیاتر هەوڵبدەن بۆ بازاڕکردنی خۆیان، چاوبەهاوڕێگرتندابخشێننەوە. لێرەدایە تاکەکان خۆیان وەک کاڵایەک لەبازاڕی ڕکابەریی دەبینین، کە دەبێت ماندوونەناسانە لەبەرانبەر ڕکابەرەکانی بانگەشە بۆ تایبەتمەندییەکانی بکات.
پانتایی هاوڕێگرتن وەک تێندەر، دەرکەوتنی بەرجەستەی ئەم مەیلە مۆدێرنەیە بەرەو خۆبەکاڵاو خۆبەبازاڕکردن. ئاڵۆزەکان بۆ پرۆفایلەکانی ورد دیاریکراو کورتدەکەنەوە، بەجۆرێک دوای بوونی پەیوەندی عاشقانە، بەکاربەرانی خۆیان وەک کاڵا بۆ بازاڕ دەخەنەڕوو. لەکاتێکدا هەندێک دەڵێن ئەم پانتاییانە پەیوەندی ڕاستەقینە و دروستییان ئاسانکردووە، من وابەستەییەکان دەگەڕێنمەوە بۆ ڕێگای هەڕەمەکی و چاوەڕواننەکراو-هەوڵی هیچ لەدەستنەهاتووی ئەلگۆریتمەکان بۆ پێناسەکردن و پێشبینیکردنی سروشتی فرەلایەنەی خۆشەویستی مرۆڤ.
iran-emrooz
