
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی سەربازی لە دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیرکردنی بەرپرسی ڕێکخستنەکانی باڵی مەدەنیی حیزبی بەعسی قەدەغەکراوی لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، مەفرەزە ئەمنییەکانیان توانیویانە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی فەرمیی دادوەری، تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، کە بەپێی ماددەی (١٠) لە یاسای قەدەغەکردنی حیزبی بەعس.
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیکردووەتەوە کە تۆمەتبارەکە، (ج.ص.ح)، پۆستی بەرپرسی ڕێکخستنەکانی باڵی مەدەنیی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەی هەبووە لە ناحیەی زاب-ی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکووک.