
له رۆژی جیهانی شێرپهنجهدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ تووشبوانی شێرپەنجە رایگەیاند، تەنها لەمانگی رابردوودا ٢٧٥ حاڵەتی نەخۆشی شێرپەنجەیی لە نەخۆشخانەكە تۆماركراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/2/4، یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگهیاند، تەنها لە مانگی یەكی ئەمساڵدا ٤٧٨ كۆدی نوێ لە نەخۆشخانەی هیوا كراونەتەوە، كە 275حاڵەتی نەخۆشی شێرپەنجەیی بوونە و ئەوانەی دیكە نەخۆشییەكانی خوێن بونە كە لە نەخۆشخانەكە چارەسەریان بۆ ئەنجام دەدرێت.
وتیشی، ئامار شتێكی یاساییە و لەڕووی زانستیەوە گرنگییەكەی گەورەی بۆ پزیشكان نیە، راستە ئامارەكان لە شاری سلێمانی بەرزە، بەڵام یەك مانگ پێوەر نیە و لەكۆتایی ساڵدا بەرزونزمی دیاری دەكرێت، هەروەها سەرجەم ئەو كەسانە لە نەخۆشخانەی هیوان خەڵكی پارێزگای سلێمانی نین، زیاتر لە ٢٠٪ ئەوانە خەڵكی پارێزگاكانی دیكە هەرێم و ناوچەكانی عێراقن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئهوهشی خستهروو، بە هیوان وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران بڕیار بدات لەسەر دروستكردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە لە سلێمانی، لە شوێن و بینایەكی گونجاودا.
لهكۆتاید ئاماژهی بۆ ئهوهشكرد: هەنگاوی دووەم كردنەوەی سەنتەرێكی دەسنیشانكردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە لە قۆناغەكانی سەرەتادا، نەك وەك ئەوەی ئێستا كە لە قۆناغەكانی كۆتایدایە".