
لە ئۆپەراسیۆنێکدا، تیمێکی بەشی نەهێشتنی تاوانی کەرکووک توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، ئەو سێ تۆمەتبارەی دەستگیرکراون، لە یەکێک لە شارەکانی عێراقەوە کچێکی منداڵیان فریوداوە هێناویانە بۆ شاری کەرکوک بە مەبەستی کاری بەدڕەوشتی.
بە ووتەی سەرچاوەکەی پۆلیس دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە خانوویەکی چۆڵ لە شارەکەدا دەستبەسەریان کردبوو، زانیاری گەیشتە پۆلیس و دەستبەجێ تۆمەتبارەکان دەستگیرکران.
دوای تۆمارکردنی وتەکانیان و دانپێدانانیان بە تاوانەکەدا، ڕەوانەی دادگا کراون و بەپێی ماددەی ٣٩٣ی یاسای سزادان ڕاگیراون، تا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.