لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشە مووشەکییەکانی سەر ئێران، بازاڕەکانی عێراق کەوتوونەتە ژێر فشارێکی دەروونی و ئابووریی توند. ترس لە داخستنی سنوورەکان و پەککەوتنی هێڵەکانی بازرگانی، وایکردووە هاووڵاتییان ڕوو لە بازاڕەکان بکەن بۆ کڕینی پێداویستییە سەرەکییەکان، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی کتوپڕی نرخەکان.
ئەم بەرزبوونەوەیەش ترسی لای هاووڵاتییانی عێراقی دروستکردووە و بازاڕەکانی خۆراک لە بەغداد و هەرێمی کوردستان شڵەژانیان بەخۆوە بینی؛ نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک برنج، ڕۆن و پەلەوەر بەهۆی ترسی بڕانی هاوردە لە سنوورەکانەوە، بە ڕێژەیەک گران بوون.
هاوکات، بەهای دینار لە بەرامبەر دۆلاردا ڕووی لە دابەزین کردووە، کە ئەمەش فشاری دارایی سەر خێزانەکان دوو هێندە دەکات. چاودێران هۆشداری دەدەن کە بەردەوامیی ئەم جەنگە نەک تەنها ئاسایشی ناوچەکە، بەڵکو ئاسایشی خۆراک و بژێوی ڕۆژانەی خەڵکی عێراق دەخاتە مەترسییەکی جدییەوە، 
ئەمە لە کاتێکدایە کە هاووڵاتییان  ترسی قۆرخکاری بازاڕیان هەیە لەلایەن بازرگانانەوە و وەک هەڕەشەیەکی ناوخۆیی دەبینن بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا