نەجات یوسف کاولۆکەیی
دووایی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیڕاق شیعەکان لەنێو خۆیاندا تووشی جۆرە دابەش بوونێک بوون  هەندێکیان بەڕاشکاوی لایەنگری ئەمەریکا بوون وە بەشێکی تریشی بوونە داردەستی ئێران  تاک و ئێستاش ئەم دوو لایەنە شیعە نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەووتنێک.
هەر لەسەرەتاوە ئەمەریکا زۆر بەوردی تەماشای ئەو دوو لایەنە شیعەی کردووە بۆ ئەوەی بزانێت داهاتووی  عیڕاق دەکەوێتە دەست کێ و کامەیان دەبێتە فریادڕەسی ئەو وڵاتە هەرچەندە  بە ناڕاسەتەوخۆ دەستی خستووەتە ناو ئەو وڵاتە ئەمەش ناڕازایەتییەکی زۆری لای شیعەکان درووستکردووە. سەرۆک وەزیرانی عیڕاق محمد شیاع سوودانی  کە یەکەم دەنگی لەم هەڵبژاردنی ئەم جارە هێنا  مەیدانەکەی بۆ مالیکی چۆڵکرد ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە سوودانی سازشی کردبێت بەڵکوو  جۆرە سیاسەتێکی پەیڕەو کردو گەورەترین بزماری لەتابووتی نوری مالیکی دا.
تاکو ئێستاش مالیکی لەناو چوار چێوەی هەماهەنگی بەربژێری یەکەمە بەڵام ئەمەریکا زۆر بەڕاشکاوی دەڵێت سەردەمی مالیکی لە لای ئێمە کۆتایی هاتووەو ئەگەر هەر پێداگری لەسەر  بوونی بەسەرۆک وەزیران  بکات ئەوا ئێمە هەموو هاوکارییەکی ماددی بۆ عیڕاق ڕادەگرین.ئێستا بۆمەلەرزەیەکی سیاسی بەهێز نێو ماڵی شیعەی گرتووەتەوە هەتا دێت دەنگی ناڕەزایی لەناو چوار چێوەی هەماهەنگی لەدژی نوری مالیکی بەرز دەبێتەوەو داوایان لێکردووە کە بکشێتەوەو عیڕاق تووشی  نەهامەتی نەکات
لە ئێستادا هەریەک لە محمد حلبووسی و عمار حکیم و قیس خزعلی دەڵێن مالیکی ببێتەوە سەرۆک وەزیران  ئێمە بەشداری حکوومەتی داهاتووی عیڕاق ناکەین  جوونکە ڕابردووێکی ناخۆشمان لەگەڵیدا هەبووە  بەئاشکرا دژایەتی ئێمەی دەکرد. ئەمەریکا ژێر بە ژێر لەپەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ دۆست و لایەنگرانی دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت مالیکی دوور بخاتەوە چوونکە لەلایەن  ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت بۆ یە ئەمەریکا نایەوێت  جارێکیتر عیڕاق بکەوێتەوە دەست  کەسانێک کە بڕیار لەئێرانەوە وەردەگرن 

ئێستا پێشنیارێک هەیەو  دەیانەوێت سوودانی بۆ ماوەی شەش مانگی تر لەپۆستەکەی دا بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی لایەنە شیعەکان دەگەنە ڕێککەووتنێکی هەمیشەیی  ئەمەش بەلای مالیکی و لایەنگرانی بە کوودەتای سیاسی وەسف دەکەن. ئەمەریکا بەردەوام چاوێکی لەسەر عڕاقە بەئاسانی واز لەو وڵاتە ناهێنێت چوونکە  بە گووتەی خۆیان هەر لەساڵی ٢٠٠٣ تاک و ئێستا زیاتر لەتریلیۆنێک دۆلاریان لەو وڵاتە سەرف کردووە بەئاسانی دەستبەرداری عێراق نابن. ئێستا ئەو بۆمەلەرزە سیاسییەی کە عێراقی گرتۆتەوە  پەیوەستە بە مالیکی  نەئەمەریکا و نەئەو ڕووپاو نە وڵاتە عەرەبییەکان نایانەوێت جارێکیتر مالیکی بێتەوە ناو پڕۆسەی سیاسی عێڕاق  چوونکە سەردەمی کۆتایی هات .

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا