
لەسەر بانگێشتنامەیەکی فەرمیی کونسڵگەری گشتیی ژاپۆن لە شاری هەولێر، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای حیزبی شیوعی کوردستان بەشدارییان لە مەراسیمی شکۆداری ڕۆژی نیشتمانی و ساڵیادی لەدایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن کرد. شاندەکە کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان «ئەبو کاروان» سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و «باباعەلی جەباری» ئەندامی مەكتەبی سیاسی، لە پەراوێزی کەرنەڤاڵەکەدا پیرۆزبایی گەرمی حیزبیان گەیاندە کونسڵی گشتی و گەلی ژاپۆن. ئەم بۆنەیە کە بە ئامادەبوونی بەرچاوی نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان، بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیپلۆماتکاران بەڕێوەچوو، بووە دەرفەتێک بۆ جەختکردنەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانەکان و بەرز نرخاندنی ڕۆڵی ژاپۆن لە پشتگیریکردنی گەشەپێدان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
