
هه‌ردو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند، تاوه‌كو رۆژی دوشه‌ممه 23ی (ئازار/3)ی 2026 له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشوی فه‌رمی ده‌بێت.
هه‌ردو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بڵاویانكرده‌وه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و پاراستنی سه‌لامه‌تی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، له یه‌كشه‌ممه 8ی (ئازار/3)ی 2026 تا دوشه‌ممه 23ی (ئازار/3)ی 2026 له گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومی و ناحكومی و تایبه‌ت و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش پشو ده‌بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له 11ی (ئازار/3)ی 2026ه‌وه تاوه‌كو 23ی (ئازار/3)ی 2026 پشوی فه‌رمی به‌هاره‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنه.
رۆژی شه‌ممه 28ی (شوبات/2)ی 2026 له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویانكرده‌وه، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان، لە رۆژی یەکشەممە 1ی (ئازار/3)ی 2026 تا چوارشەممە 4ی (ئازار/3)ی 2026 ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی سه‌ر به وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشوی فه‌رمی ده‌بێت.a