
لە عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا دیاردەی تاوانی ژن کوشتن بەردەوامی هەیە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٥، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٥، ڕێژەکە کەمبووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ دا بڵاوکرایەوە، ژمارەی ئەو ژنانەی لە ساڵی ٢٠٢٥ دا لە پارێزگاکانی عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) کوژراون، ٩٧ ژن بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ،
بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤: ژمارەکە کەمیکردووە، چونکە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ژمارەی کوژراوان ١١٨ ژن بووە ، واتە بە رێژەی ١٨٪ کەمیکردووە).
ئامارەکان ئاشکرایانکردووە، لەو ٩٧ ژنە، ٨٥ ژنیان لەلایەن کەسوکار یان خزمەکانیانەوە کوژراون، ئەمەش بەپاساوی شەرەف پارێزی یان کێشەی خێزانی.
وەزارەتی ناخۆی عێراق، جەختی لەسەر کردووەتەوە ، کە ئەم ئامارە تایبەتە بە ١٥ پارێزگاکەی عێراق و ئاماری هەرێمی کوردستانی تێدا نییە.
لە هەرێمی کوردستانیش بەپێی ئامارە جیاوازەکان لە ساڵی ٢٠٢٥دا نزیکەی ٥٣ ژن کوژراون.
بەڵام لە ئامارەکاندا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هیچ ئاماژەیەکی بە ژمارەی دەستگیرکردن یان سزای تاوانباران نەداوە.