
ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "لە چوارچێوەی تاوانەکانی کۆمەڵکوژیی ڕێکخراودا کە گروپ و میلیشیاکانی حکومەتی کاتیی ئەنجامی دەدەن، ئەم میلیشیایانە دەیان گەنجی مەدەنییان ڕفاندوە دوای ئەوەی بە زۆرەملێ لە کاتی چونەدەرەوەیان لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە خێزانەکانیان جیایان کردوونەتەوە، پاشان لە نمایشێکی میدیاییدا بە درۆ وەک شەڕڤانی ناو ڕیزەکانی هێزەکانمان نیشانیان داون".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهو ڕەفتارە تاوانکارییە ئاشکرایە تەنها دەربڕینە لە ڕێبازێکی ڕێکخراو بۆ شێواندنی ڕاستییەکان، ڕفاندنی مەدەنییەکان و بەکارهێنانیان وەک ئامرازێکی پڕوپاگەندە بۆ داپۆشینی تاوانەکانی ئاوارەکردن، بۆردوومان و ترساندن؛ ئەمەش دووبارەبونەوەی هەمان ئەو تاوانانەیە کە ئەم گروپانە لە ناوچەکانی کەناراو و سوهیدا ئەنجامیان داوە.
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دهڵێت، "ڕفێندراوەکان تەواو مەدەنیین و حکوومەتی دیمەشق و گروپەکانی بە بەرپرسیاری تەواوی ژیان و سەلامەتییان دەزانین".
هاوكات داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دهكات بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی خۆی هەڵبگرێت و لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ لەم پێشێلکارییانە دەست پێ بکات، بە ئاشکرا ئیدانەیان بکات و ئەنجامدەرانی وەک تاوانباری جەنگ سزا بدات".