
رۆژی 7ى ئادارى 1963 بهعسى و كودهتاچيهكان هاورێ سهلام عادل سكرتێرى ئهوكاتى حزبى شيوعى عێراقيان شههيد كردو بۆ رۆژی دواتر واتا 8ى مانگه ههواڵى شههيدكردنيان بڵاوكردهوه.
رۆژی 8ی شوباتی 1963 كاتێك بەعسی و حەرەس قەومێكان كودەتایان لەدژی شۆرشی 14ی تەموز ودەسكەوتەكانی ئەو شۆرشە ئەنجامداو وڵاتیان خەڵتانی خوێن كرد.بەهەزاران شیوعی وكەسانی نشتیمانپەروەرودیموكراتیخوازو پێشكەوتوخواز كەوتنەبەر شاڵاوی رەشەكوژی ودەستگیر كردنی چەتە كودەتاچیەكان.هاورێ سەلام عادل سكرتێری ئەوكاتی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عیراقیش وەك هەزاران تێكۆشەرو نشتیمانپەروەر دەستگیركرا.بەڵام هاورێ سەلام كەوتەبەر درندەترین شاڵاوی ئازاروئەشكەنجەدان.بەڵام هاورێ سەلام وەك كێو لەبەرانبەر ئەشكەنجەی جەلادەكان خۆراگربوو
نهێنیەكانی حزبەكەی وهاورێیانی لەنێو دڵیدا حەشارداو تۆزقاڵێك دڵی جەلادەكانی خۆش نەكردو بەچۆكی داهێنان.هەربۆیە بوون بەسەگی هارو درندەترین شێوازی ئەشكەنجەدانیان لەبەرانبەریدا بەكارهێناو بەزیندویەتی هەردوو چاویان هەڵكۆڵی و نینۆكەكانیان دەرهێناو ویسكی جەستەیان هاری ودواتریش تەرمە هەنجن هەنجن كراوەكەیان خستە نێو چاڵە تێزابەوەو شەهیدیانكرد
سڵاو بۆگیانی پاكی شەهید سەلام عادلی سەركردەو هەمیشە نەمر
سڵاو بۆ شەهیدانی شیوعی و تەواوی شەهیدانی رێگای رزگاری مرۆڤایەتی
نەفرەت لەبەعسیە سەرشۆرەكان
نەفرەت لەحەرەس قەومیەكان