
ڕێگای كوردستان
شەوی هەینی (١٦ی تشرینی یەکەم)، بەهۆی تێکچوونی دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەردەوامی گرژییـەکان و پەککەوتنی پاڵاوگەیەکی ڕووسی لە ئەنجامی بۆردومانی ئۆکرانیا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
• نەوتی برنت: نرخەکەی بە ڕێژەی زیاتر لە ٣ دۆلار بەرزبووەوە و بۆ هەر بەرمیلێک گەیشتە ١٠٩.٥٨ دۆلار.
• نەوتی خاوی ئەمەریکی (WTI): گرێبەستە ئایندەیییەکانی بە ڕێژەی زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوونەوە و سنووری ١٠٠ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند.
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخ:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی:
1. بارگرژی و گرژییەکانی پەیوەندیدار بە دۆخەکانی (ئەمەریکا - ئێران) و (ڕووسیا - ئۆکرانیا).
2. نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە هەستیارەکان، کە بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بەڕێوەچن:
o هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لە ٢٧ی تشرینی یەکەم.
o هەڵبژاردنی ئەمەریکا: لە ٣ی تشرینی دووەم.
شارەزایان پێشبینی دەکەن لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی ئەم هەڵبژاردنانە، گرژییەکان بگەنە لوتکە و بەهۆیەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبێتەوە.
