
ڕێگای كوردستان
چاك شومه‌ر، سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، داوایه‌كی توندی ئاراستە کرد بۆ كۆتاییهێنانی ده‌ستبه‌جێی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران، و ڕه‌خنه‌ی توندیشی له هه‌ڵوێسته ناجێگیره‌كانی دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرت، كه به وتەی ئەو بوونه‌ته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی تێچوی بژێوی و كوژرانی سه‌ربازانی ئه‌مریكی.
شومه‌ر له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: "هاوڵاتییانی ئه‌مریكا نازانن له‌پێناو چیدا له ئێران شه‌ڕ ده‌كه‌ن، چونكه سه‌رۆك به‌رده‌وام بۆچونه‌كانی ده‌گۆڕێت؛ هه‌ر بۆیه پێویسته ئه‌م ململانێ سه‌ربازییه له‌پێناو پاراستنی گیانی سه‌ربازان له‌م كاته‌دا كۆتایی پێبهێنرێت."
کاریگەریی هەڵبژاردنەکان و قەیرانی ئابووری
سه‌ركه‌وتنی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسدا، كه له مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ساڵی 2026دا به دۆڕانی کۆمارییەکان کۆتایی هات، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی قوڵی ده‌نگده‌ران بو له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی، خۆراك و خزمه‌تگوزارییه‌كان. هاوکات دۆناڵد تڕه‌مپ خۆیشی دانی به‌وه‌دانا كه شه‌ڕی سه‌ربازیی دژی ئێران هۆكاری سه‌ره‌كیی له‌ده‌ستدانی ده‌نگه‌كانیان بوه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، لە کاتێکدا خێزانه ئه‌مریكییه‌كان به‌هۆی ئاڵۆزییه ده‌ره‌كییه‌کانی ئیداره‌ی واشنتنەوە له دۆخێكی دارایی سه‌ختدا ده‌ژین.
دەسەڵاتی نوێی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس
كۆنترۆڵكردنی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران و نوێنه‌ران له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی فراوانیان پێده‌به‌خشێت بۆ چاودێریكردنی بڕیاره‌كانی كۆشكی سپی. ئه‌وان ده‌توانن له ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌وه، فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن دروستبكه‌ن تاوەکو ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕابگرێت.
لە کۆتاییدا، چاك شومه‌ر جه‌ختیکردەوە: "گه‌لی ئه‌مریكا نایه‌وێت ڕۆڵه‌كانی له ده‌ره‌وه بكوژرێن به‌هۆی بڕیاری تاكلایه‌نەی سه‌رۆكه‌وه، ئێمه متمانه‌مان به‌ده‌ستهێناوه تا كۆتایی به پشێوییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بهێنین و ئه‌م جه‌نگه‌ش ده‌ستبه‌جێ به‌ته‌واوی ڕابگرین."
