
ڕێگای كوردستان
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ و زیو ڕووی لە دابەزین کرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە رۆژانی پێشوودا زێڕ بە ڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووبۆوە. هۆکاری ئەم گۆڕانکارییەش بۆ چاوەڕوانی بازاڕەکان دەگەڕێتەوە بەرەو ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی ئەمەریکا و کاریگەرییە چاوەڕوانکراوەکانیان لەسەر بازاڕە جیهانییەکان.
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانیی کانزاکان، نرخەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کران:
• زێڕی سپۆت (Spot Gold): بە ڕێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 3,926.52 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
• زێڕی ئەمەریکی: بە ڕێژەی 0.8% دابەزی و گەیشتە 3,936.30 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
• زیو: یەک ئۆنسە زیو بە ڕێژەی 1.8% دابەزی و گەیشتە 49.71 دۆلار.
• پلاتینیۆم: بە ڕێژەی 0.2% دابەزی و بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 1,446.80 دۆلار.
