رێگای كوردستان


نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازیی لە نزار محەمەد ئامێدی، سەرۆک کۆماری وڵات کرد. لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی نیشتمانی، دۆسیەی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومی و لایەنە ئابوری و گەشەپێدانەکان تاوتوێ کران.
سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی؛ کە لەسەر بنەمای چاکسازیی ئابوری و کراوەیی بەرەو هاوبەشیی بەرهەمدار لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆستدا بنیاتنراوە، بە شێوازێک کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەبێت لەسەر ئابوریی عێراق و دابینکردنی هەلی کار.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کارکردن بەردەوامە بۆ دابینکردنی چارەسەری پێویست بۆ ئەو ئاستەنگانەی لە ئێستادا لە کەرتە جیاجیاکاندا بوونیان هەیە.
بڕیار لە بارەی نرخی دۆلارەوە
لە لایەکی ترەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی هەموار کردەوە. بەپێی دوایین بڕیاری فەرمی، نرخی نوێی دۆلار بۆ هاوڵاتییان بە 1,520 دینار بۆ هەر دۆلارێک (واتا 152,000 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک) دیاری کرا.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا