​سەردانی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی، لێکدانەوە و کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە.

​بەپێی لێدوانی حسێن عەرەب، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بۆ کەناڵی "عێراق ٢٤"، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕێگەی فەیازەوە پەیامی بۆ هەرێم ناردووە کە دەبێت سەرجەم دەروازە سنوورییەکان، داهات و دۆسیەی نەوت لەلایەن ناوەندەوە بەڕێوەببرێن و هەر لایەنێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند دەبێتەوە. هاوکات، عەلی ئەنهێر، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای ناوەڕاست و باشوور، هەنگاوەکانی حكومەت بەرەو باکوور و کەرکوک دەچن بۆ کۆتاییهێنان بە قاچاغچێتی نەوت.

​لە بەرامبەردا، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی بە "ناڕاست و هەڵبەستراو" ناوبرد و ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی فەیاز لەگەڵ مەسعود بارزانی و  سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی بودجە، نەوت و دەروازەکان کراوەتەوە لە چوارچێوەی دەستوور و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشدا.

​ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە دوای کۆنترۆڵکردنی جورف سەخر، باسی کۆنترۆڵکردنی کێڵگەکانی هەرێم لە میدیای عێراقیدا گەرم بووە، هاوکات ناوخۆی هەرێمیش بە دۆخێکی پەرتەوازەیی و ناکۆکی سیاسی و ناڕەزایی خەڵکدا تێدەپەڕێت.

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا