
ڕێگای كوردستان
پوختەی هەواڵ
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە ئاژانسی فرانس ڕاگەیاند، لە کۆتا قۆناغی دەنگدانی ئەنجومەنی ئاساییشدا، هیچ کام لە حەوت کاندیدەکەی پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان نەیتوانی ڕەزامەندیی پێنج ئەندامە هەمیشەیییەکەی ئەنجومەنەکە بەدەستبهێنێت و سەرجەمیان ڕووبەڕووی ڤیتۆ بوونەوە، ئەمەش دەرگای بۆ ئەگەری کاندیدکردنی نوێ کرایەوە.
کاندیدە ئێستاکان
بۆ جێگرتنەوەی ئێنتۆنیۆ گۆتێرێس (کە دووەم خولی لە 31ی کانوونی دووەمی 2026 کۆتایی دێت)، حەوت کەس (چوار ژن و سێ پیاو) خۆیان کاندید کردبوو:
• لە ئەمریکای لاتینەوە: میشێل باچێلێت (شیلی)، ماریا فێرناندا ئێسپینۆسا (ئیکوادۆر)، ڕێبێکا گرینسپان (کۆستاریکا - کە تا قۆناغی شەشەم پێشەنگی پاراست)، کارۆلین ڕۆدریگێز-بیرکێت (گویانا)، و ڕافایل گرۆسی (ئارجەنتین).
• لە ئەفریقاوە: ئۆلارا ئۆتۆنۆ (ئۆگاندا) و ماکی سال (سەنیگال).
بەپێی دابونەریتی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەمجارە پۆستەکە پشکی ئەمریکای لاتینە).
هەڵوێستی ئەمریکا و کاندیدە ئەگەرییەکان
• ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە واشنتن دژی حەوت کاندیدەکەی ئێستایە.
• مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕەتیکردەوە لێدوان لەسەر ڕاپۆرتەکان بدات، بەڵام جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی تەنها "باشترین کاندید" دەوێت و مافی وڵاتانیشە کاندیدی نوێ بخەنەڕو.
• دیپلۆماتکاران ناوی چەند کەسایەتییەکیان وەک کاندیدی ئەگەری خستووەتەڕوو، لەوانە: نیکۆلای ملادینۆڤ (کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیری دەکرێت)، لانە نوسیبە (وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ کاروباری دەرەوە)، و فێریدون هادی سینیرلیئۆغڵو.
مەرجەکانی هەڵبژاردن و پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاساییش
بۆ ئەوەی کاندیدێک سەرکەوێت، پێویستی بەم دوو مەرجە هەەیە:
1. بەدەستهێنانی پشتیوانیی لە کۆی 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاساییش.
2. خۆپاراستن لە ڤیتۆی ئەندامە هەمیشەیییەکان (ئەمریکا، ڕووسیا، چین، فەڕەنسا و شانشینی یەکگرتوو)، کە لە ئێستادا بە قوڵی دابەش بوون.
دوای تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، ناوی کاندیدی سەرکەوتوو ڕەوانەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکرێت بۆ پەسەندکردنی کۆتایی.
