مارکواین مولین، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی «فۆکس نیوز» هۆشداریی دا لە زیادبوونی هەڕەشە ئەمنییەکان لەسەر وڵاتەکەی، و ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڕاستەقینە لەلایەن ئێرانەوە دەبێتەوە.
وەزیرەکە ئاشکرای کرد کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، و خێزانەکەی «ئامانجی یەکەمی تارانن» و دەزگا ئەمنییەکان لە ئاستی باڵای ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانە لە ناوخۆی وڵاتدا.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان؛ گەورەترین نیگەرانیی ئەمنی
لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا، مولین تیشکی خستە سەر مەترسیی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لەلایەن بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانەوە لە مکسیک، بەمەبەستی قاچاخچێتی بەسەر سنووری باشووری وڵاتەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنانی تەکنیكی نوێی «فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان» لەلایەن ئەو گرووپانەوە کێشەی گەورەی بۆ هێزە ئەمنییەکان دروستکردووە، ئەمەش کەلێنێکی مەترسیدار لە توانای بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکادا دەردەخات.
مەترسی لەسەر بۆنە گەورەکان و یاریگاکان
وەزیری ئاسایشی ناوخۆ هۆشداریی دا کە مەترسییەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان تەنها سنوورەکان ناگرێتەوە، بەڵکو یاریگاکانی خولی تۆپی پێی ئەمریکی، یارییەکانی خوێندنگە ئامادەییەکان و ئۆڵۆمپیادی (لۆس ئانجلس 2028)ـیش دەگرێتەوە، ئەوەش پێویستیی بە پتەوکردنی سیستەمەکانی بەرگری هەیە بۆ ڕێگری لە هەر پێشێلکارییەک.
جێی باسە، لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە ساڵی 2026دا، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا چەندین جار نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە لەبارەی بوونی پیلان و هەڕەشەی تیرۆرکردن دژی سەرۆک ترەمپ و ئەندامانی ئیدارەکەی، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات.

 

 

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا