
ڕێگای کوردستان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا بێئومێدی خۆی بەرامبەر لایەنە کوردییەکان دەربڕی و ڕایگەیاند، واشنتۆن بە مەبەستێکی دیاریکراو چەکی ڕادەستی ئەوان کردووە، بەڵام کورد پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبووە و چەکەکانی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی پاراستووە، نەک بۆ ناردنیان بۆ ناو خاکی ئێران.
ترەمپ بە ڕاشکاوی وتی، کورد تەنیا وەردەگرێت و هیچ نابەخشێت.
چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ووتانە ئاماژەیەکی مەترسیدارن بۆ پشتکردنی ئەمریکا لە هەرێم لە داهاتوودا.
بە بڕوای چاودێران، بێدەنگیی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرامبەر ئەم ووتانە و نەبوونی وەڵامێکی فەرمی، گومانەکان لەسەر چارەنووسی هاوکارییە سەربازییەکان زیاتر دەکات.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی سیاسەتە ناوخۆییەکانی هەرێم، ئەمریکا پاشەکشەی لە پشتگیرییەکانی کردووە.
چاودێران هۆشداری دەدەن کە بەردەوامیی ئەم دۆخە و گۆڕانی تێڕوانینی واشنتۆن بۆ بەرژەوەندی کاتی، دەکرێت لە ئایندیەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی گۆشەگیرییەکی سیاسی و سەربازیی سەخت بکاتەوە.
