
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکی هەڕەشەئامێزدا وەڵامی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند” هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ وانەدان بە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکەکەیان، چونکە بڕیارە بەپەلەكانی واشنتۆن و ئیسرائیل هەمیشە ئەنجامی هەڵەیان دەبێت و پێویستە جیهان لەوە تێبگات کە تاران بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەکاری کردووە و لە کاتی هەر هێرشێکدا نەیارەکانیان تووشی سەرسوڕمان دەکەن.”
قالیباف جەختی لەوە کردووەتەوە کە ستراتیژییەکانی ئەمریکا بۆ چۆکدانان بە ئێران شکستیان هێناوە و تاران ئامادە نییە لە ژێر فشاردا سازش لەسەر مافە سەرەکییەکانی بکات هەربۆیە ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا پێیان ناوەتە قۆناغێکی نوێی مەترسیدار کە تێیدا زمانی هەڕەشەی سەربازی جێگەی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکانی گرتووەتەوە و هەردوولا چاوەڕێی هەنگاوی داهاتووی یەکتر دەکەن.
