
مارک کێلی، سیناتۆری دیموکرات لە لیژنەی هێزە چەکدارەکان، هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە یەدەگی موشەک و تەقەمەنییە ستراتیژییەکانی سوپای ئەمریکا، وەک تۆماهۆک و پاتریۆت، بەهۆی شەڕی ئێرانەوە بەشێوەیەکی مەترسیدار کەمیکردووە.
کێلی ڕەخنەی توند لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت کە وڵاتەکەی پەلکێشی شەڕێکی بێ ئامانج و بێ پلان کردووە، کە تێچووەکەی تا ئێستا ٢٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئەم سیناتۆرە ئاماژە بەوە دەکات کە بودجەی پێشنیارکراوی ترەمپ بۆ ساڵی ٢٠٢٧ گەیشتووەتە ١.٥ تریلیۆن دۆلار، کە بە "ترسناک" وەسفی دەکات؛ چونکە تەنها پێنج ساڵ و نیو لەمەوبەر، ئەو بڕە تەنها ٧٠٠ ملیار دۆلار بووە. کێلی جەخت دەکاتەوە کە پڕکردنەوەی ئەم یەدەگانە چەندین ساڵی دەوێت و لە ئەگەری ململانێیەکی درێژخایەندا، توانای بەرگریی ئەمریکا دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
